راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترینیاریگا

شەوکەت محەمەد ئەستێرەی یاریگا بوو لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان

لە دێربی پیرمام بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر دوو گۆڵی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

شەوکەت محەمەد ئەستێرەی یاریگا بوو لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان، لە یاریی دێربی پیرمام بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر دووانەی تۆمارکرد و سەرکەوتنی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان، شەوکەت محەمەد یاریزانی ئارارات کاریگەرترین یاریزانی گەڕەکە بوو، لە یاریی بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر دوو گۆڵی تۆمارکرد و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا، ئارارات دووەم بردنەوەی لەسەریەکی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا لە پێنج گەڕی سەرەتای ئەم وەرزە هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێنابوو.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لە هەر گەڕێک ئەستێرەی خولەکە دەستنیشان دەکات، لە گەڕەکانی رابردوو هێمن نازم و سەفین ئەمین و فەرزندە محەمەد بە ئەستێرەی گەڕی چوارەم و پێنجەم و شەشەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکران.

ئامارەکانی شەوکەت محەمەد لە گەڕی حەوتەم
ئامارەکانی شەوکەت محەمەد لە گەڕی حەوتەم

بابەتی زیاتر

Back to top button