یاریگا –
لویس كاسترۆ، راهێنەری یانەی نەسری سعودی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر هیلال.
شەوی رابردوو هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسری كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پازدەی خولی رۆشنی سعودی.
FULL-TIME.
In the shadow of #AlHilal forever 🤫💙كما أن حساب اللغة الانجليزية اضطر لتكرار الرسالة باللغة العربية ليقول التالي:
تجمعنا جُغرافيا واحدة، ويفصل بيننا تاريخ . pic.twitter.com/euU97Y3b79— AlHilal Saudi Club (@Alhilal_EN) December 1, 2023
گۆڵەكانی هیلال لەلایەن ساڤیچ لە خولەكی 64 و میترۆڤیچ دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 89 و 92 تۆمار كران.
لە دوای یارییەكە لویس كاسترۆ ووتی:
هەندێك لەو هەڵانەی لە 15 خولەکی یەکەمی یارییەکەدا ئەنجامماندا وایکرد هەمووان وا بیربکەنەوە کە هیلال کۆنترۆڵی یارییەکەی کردووە، لە سەرەتای یارییەکەدا هەندێك کێشەمان هەبوو، دواتر چارەسەرمان کرد و دەستمان کرد بە یاریکردنی تۆپ لە دواوە و لە لایەكەی تر، چونکە لە سەرەتای یارییەکەدا دروستکردنمان لە پشتەوە زۆر خاو بوو.
راهێنەرەكەی نەسر بەردەوام بوو ووتی:
ناوبژیوان یەکجاریش نەگەڕایەوە بۆ ڤار، تۆپەکە بە دەستی سعود عەبدولحەمید بەرگریکاری یانەی هیلال كەوت، کەسیش لە ژووری ڤار قسەی لەسەر نەکرد، گۆڵی دووەمی هیلال پێش گۆڵەكە پاڵیان بە رۆناڵدۆوە نا، بەڵام بەهۆی ناوبژیوانەوە شكستمان نەهێنا، پیرۆزبایی لە هیلال و راهێنەرەكەیان دەكەم.
بەردەوام بوو ووتی:
ئەمڕۆ پێوویستمان بە ڤار بوو بۆ چاودێریكردنی ڤاربە درێژایی یارییەكە، من بەرپرسیارم لە دۆڕانەكەمان و هیلال شایستەی بردنەوە بوو، دۆڕاندن بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام بۆ من ئەنجامێکی قورسە، کێبڕکێی خولەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، توانای تەواومان هەیە بۆ ئەوەی تا دوا هەناسە رکابەری بکەین.
هیلال بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ پێشەنگی خولی سعودی گرتووە و نەسریش بە 34خاڵ لە پلەی دووەم دێت.