ئاسیاسعوودیەگرنگترین

تالیسكا: باشترینی خۆمان بەرامبەر هیلال پێشكەشكرد

دۆڕانەكە كاریگەری نابێت لەسەرمان

Yariga App

یاریگا –

ئاندێرسن تالیسكای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی باسی دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر هیلال دەكات.

شەوی رابردوو هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسری كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پازدەی خولی رۆشنی سعودی.

گۆڵەكانی هیلال لەلایەن ساڤیچ لە خولەكی 64 و میترۆڤیچ دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 89 و 92 تۆمار كران.

لە لێدوانەكانی دوای یارییەكەدا بۆ كەناڵی SSC سعودی تالیسكا ووتی: 

بەڕای من یارییەكە بۆ ئێمە باش بوو، جگە لە ئەنجامەكە كەمێك قورس بوو، ئێمە باشترینی خۆمان لە یارییەكەدا پێشكەشكرد، بەڵام لێدانی كۆتاییمان نەبوو.

بەردەوام بوو ووتی:

هیلال هەلەكانی كە بۆی رەخسا توانی گۆڵ بكات، بەڵام هێشتا خولەكە كۆتایی نەهاتووە، رێگایەكی دوور و درێژمان لە پێشە.

گۆڵكارەكەی نەسر بەردەوام بوو ووتی:

ئێمە یەك خێزانین لە تیپەكەدا و لە بردنەوە و دۆڕاندا پێكەوە دەمێنینەوە، ئەمڕۆ تووشی شكست بووین بەڵام هێشتا پێكەوە درێژە بە رێگاكەمان دەدەین.

لە كۆتایێشدا ووتی:

ئێمە لەسەرخۆین، خولەكە هێشتا زۆری ماوە، نەسر ئەستێرەی لە هەموو جیهان هەیە، بۆیە ئەوە زۆر كاریگەری نابێت لەسەرمان.

هیلال بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ پێشەنگی خولی سعودی گرتووە و نەسریش بە 34خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button