ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاهەنگ دەگێڕیت كاتێك گۆڵ لە ئاتلێتیكۆ مەدرید بكەیت؟

جواو فێلیكس وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیكس ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی كە بە شێوەی خواستن یاری بۆ بارسێلۆنا دەكات، ئاشكرایكرد كە نایەوێت ریزەكانی یانە كەتەلۆنییەكە جێبهێڵێت.

وابڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پازدەی خولی ئیسپانیا.

لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە جواو فێلیكس ئاشكرایكرد كە ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیكۆ مەدرید.

لە دڕێژەی لێدوانەكانیدا ووتی: چەند مانگێكە هاوڕێكانم نەبینیوە، راستیەكە ئەوەیە جارێكی دیكە بینینەوەیان خۆش دەبێت.

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیكۆ مەدرید ووتی:

هەمیشە یاریكردن بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید قورسە و ئەمساڵ زۆر باشن.

ئایا ئاهەنگ دەگێڕیت كاتێك گۆڵ لە ئاتلێتیكۆ مەدرید بكەیت؟

بیرم لە هیچ شتێکی تایبەت نەکردوەتەوە و نازانم، لە کاتی یارییەکەدا دەیبینین، چێژ لە هەموو شتێك وەردەگرم، تۆپی پێ، یانەکە، هەموو شتێك.

لە كۆتاییشدا ووتی:

ئەوە روونە كە چاوەڕوانی چی لە داهاتوو دەكەم، من لێرە دڵخۆشم، ئەگەر بمێنمەوە ئەوا زۆر زۆر باشە چونكە خێزانەكام لێرە بارودۆخیان زۆر باشە، لە داهاتوودا دەیبینین.

ئاتلێتیكۆ مەدرید بە كۆكردنەوەی 31خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگا دێت و بارسێلۆناش بە هەمان ژمارەی خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button