بۆچی مێسی شیكاریكردنی یارییەكانی چامپیۆنزلیگی رەتكردووەتەوە؟
یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی بەهۆی ئامادەبوونی جیمی كاراگێر رەتیكردەوە شیكردنەوە بۆ یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە كەناڵی CBC بكات.
پێشتر کاراگێر ئاشکرای کردبوو کە پەیامێكی کورتی لەلایەن مێسیەوە پێگەیشتووە کە تێیدا سووکایەتی پێکردووە و بە گوێدرێژ ناوی بردووە.
لە کاتێکدا تیمی بەرنامەی شیکاری چامپیۆنزلیگ لەم هەفتەیەدا لە مەیامی بوو، کەیت ئابدۆ پێشکەشکاری بەرنامەکە ئاشکرای کرد کە بانگهێشتی فەرمی بۆ مێسی نێردراوە بۆ ئەوەی بەشداری بکات، بەڵام بەهۆی ئامادەبوونی كاراگێرەوە رەتیکردەوە.
Is the Messi vs. Ronaldo debate settled? 🐐
The real reason Leo Messi didn't make a #DestinationMiami appearance… @carra23 is standing his ground. 😂 pic.twitter.com/5Ie6Ku6Q1d
— CBS Sports Golazo ⚽️ (@CBSSportsGolazo) November 29, 2023
سەرەڕای ئەمەش، کاراگێر جەختی لەوە كردەوە كە رێزێكی زۆر لیۆ مێسی دەگرێت، بە گوتەی ئەو باشترین یاریزانە لە مێژوودا، تەنانەت بەراورد ناكرێت بە ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بە یەکێك لە باشترین گۆڵکارەکانی مێژوو دادەنرێت.
لێدوانەكانی كاراگێر سەبارەت بە مێسی و رۆناڵدۆ;
ئایا بەراوردی نێوان مێسی و رۆناڵدۆ کۆتایی هاتووە؟
هەرگیز هیچ بەراوردێك نەبووە و رۆناڵدۆ بە هیچ شێوەیەک لە مێسی نزیک نەبووە. رۆناڵدۆ یەکێکە لە گەورەترین گۆڵکارەکانی مێژوو، بەڵام مێسی گەورەترین یاریزانە لە مێژوودا.
مێسی پێی وتیت کە تۆ گوێدرێژیت و رۆناڵدۆ پشتگوێی خستیت؟
ئەمە ئەوە دەردەخات کە من هیچ لایەنگرییەکم نییە، هەرچەندە بە گوێدرێژ ناوی بردم، بەڵام هێشتا دەڵێم مێسی.
بەو پێیەی ئێمە لێرەین لە مەیامی، بانگهێشتی مێسیمان کرد بۆ ئەوەی بەشداری بەرنامەکە بکات، بانگهێشتنامەیەکمان بۆ ئینتەر مەیامی نارد، وە وەڵامی فەرمیمان لە یانەکەوە وەرگرت، وە پێدەچێت مێسی لە هیچ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەرنەکەوێت کە كاراگێر تێیدا بێت.
لە بەرنامەکەدا کێت پێ باشترە، مێسی یان من؟ پێت وایە مێسی ئەو وزەیە دەهێنێت کە پێویستمانە بۆ بەرنامەکە؟