ئینگلتەراسعوودیەگرنگترین

ئایا رۆناڵدۆ هۆکاری گرژی پەیوەندییەکانی نێوان گارناچۆ و مێسییە؟

برای گارناچۆ هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ گارناچۆ، برای ئالێخاندرۆ گارناچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد هێرشێکی توند دەکاتە سەر ریۆ فێردیناند.

فێردیناند لە بەرنامەی ڤایب وز فایڤ – Vibe With Five رایگەیاندبوو، لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی بەهۆی سەرسامی گارناچۆ بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە ئینستاگرامی گارناچۆی ئەنفۆڵۆو کردووە.

گارناچۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆر بە رۆناڵدۆ سەرسامە، لە ماوەی رابردوودا، لە دوای تۆمارکردنی هەر گۆڵێک، هاوشێوەی رۆناڵدۆ ئاهەنگ دەگێڕێت.

رۆبێرتۆ گارناچۆ، لە دوای زیادبوونی فشارەکانی سەر گارناچۆی برای، بە توندی وەڵامی فێردیناندی دایەوە و رەتیکردەوە، هیچ کێشەیەک لە نێوان مێسی و براکەیدا هەبێت.

رۆبێرتۆ لە پلاتفۆرمی X نووسیویەتی

راست نییە، مێسی هەرگیز گارناچۆی فۆڵۆو نەکردووە، واز لە پێکهێنانی بابەتی یارمەتیدەر بۆ دروستبوونی رق بهێنن. گارنا هەردوو یاریزانی (مێسی و رۆناڵدۆ) زۆر خۆشدەوێت و پێیان سەرسامە، ئێوەش خەریکی دروستکردنی رکابەرین.

ریۆ فێردیناند لە بەشداریکردنی بەرنامەکەدا روونیکردەوە؛ گارناچۆ پێی راگەیاندووم، بە هۆی سەرسامیم بە رۆناڵدۆ، مێسی منی لە ئینستاگرام ئەنفۆڵۆو کردووە.

بەرگریکارەکەی پێشووی ئینگلتەرا لەبارەی پۆستەکەی برای گارناچۆ لە پلاتفۆرمی X نووسیویەتی ”براکەم هەر بۆ گاڵتە وام گووت”.

گارناچۆ و رۆناڵدۆ لە هاوینی 2021 بەیەکەوە لە مانچێستەر یونایتد بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button