ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

لیڤەرپوول پلانێکی نوێی بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ داڕشتووە

هەمووان کیلیانیان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بە پلانێکی نوێ هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی دەدات.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت. دەتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد یانەکەی جێبهێڵیت.

بەڵام کیلیان لە پاریس پاکێجێکی بە مووچەی ساڵانەی 63 ملیۆن پاوەندی لە بەردەستدایە، هەر یانەیەک ئەو یاریزانەی بوێت دەبێت مووچەیەکی هاوتای ئەو پاکێجەی پێبدات.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، رەنگە لیڤەرپوول بتوانێت کیلیان بۆ ریزەکانی پەلکێش بکات، ئەویش بە سود وەرگرتن لە پارەی فرۆشتنی محەمەد سەڵاح بە سعودییەکان.

لە هاوینی رابردوو یانەی ئیتیحادی سعودی ئۆفەرێکی بە بەهای 150 ملیۆن پێشکەش بە رێدز کرد، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە ئامادە نەبوو دەستبەرداری هێرشبەرە میسڕیەکەی ببێت.

پێگە ئینگلیزییەکە پێشبینی دەکات ئیتیحاد لە مێرکاتۆی داهاتوو بە ئۆفەرێکی زەبەلاحتر بگەڕێتەوە، لە پێناو بەدەستهێنانی هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵانییەکە بڕی ئۆفەرەکە بەرزبکاتەوە بۆ 200 ملیۆن پاوەند.

بەڵام گرفتی سەرەکی بەردەم لیڤەرپوول یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە، بەوپێیەی کیلیان خەون بە یاریکردن بۆ ئەو یانەیە دەبینێت، دەنگۆی ئەوەش هەیە یاریزانەکە رێکەوتنی نهێنی لەگەڵ مێرێنگی ئەنجامدابێت تا هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر پەیوەندییان پێوە بکات.

ئێمباپێ لەم وەرزە لە 17 یاریدا 17 گۆڵی بۆ پاریس کردووە، بەڵام تیپەکەی بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، لە چامپیۆنزلیگ بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیان گرتووە و مەترسی سەرنەکەوتنیان بۆ قۆناخی داهاتوو لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button