چامپیۆنزلیگگرنگترین

بێڵینگهام هەمان ریکۆردی هالاند، ئێمباپێ و کەریمی دووبارەکردەوە

نەوەستێنراو...

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام لە چامپیۆنزلیگ، ریکۆردێکی ئێرلینگ هالاند، کیلیان ئێمباپێ و کەریم بێنزێمای دووبارەکردەوە.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ریال مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری ناپۆلی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە بەرژەوەندی مێرێنگی کۆتایی هات.

جود بێڵینگهامی ئینگلیزی وەک هەمیشە بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت، توانی گۆڵێک بکات و گۆڵێکیش درووستبکات، بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا.

جود بەردەوامە لە نوسینەوەی مێژوو، بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە یارییەکەی شەوی رابردوو ژمارەی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگ گەیاندە 10 گۆڵ لە 27 یاریدا.

بەمەش بێڵینگهام بوو بە چوارەم یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ بەر لە گەیشتنی تەمەنی بە 21 ساڵی، 10 گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە تۆماربکات.

ئەو یاریزانانەی بەر لەوەی تەمەنیان بگات بە 21 ساڵ 10+ گۆڵیان لە چامپیۆنزلیگ کردووە:

◉ ئێرلینگ هالاند، 20 گۆڵ
◉ کیلیان ئێمباپێ 19 گۆڵ
◉ کەریم بێنزێما 12 گۆڵ
◉ جود بێڵینگهام 10 گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button