ئاسیاراپۆرتی تایبەتعێراق

بیرۆکەی سەرنجڕاکێش؛ یانەی کارەبا بە شێوازی جیاواز پێکهاتەی یاریزانەکانی ئاشکرا دەکات

پێش یارییەکانی لە جامی یەکێتیی ئاسیا

Yariga App

یاریگا –

یانەی کارەبای عێراقی لە جامی یەکێتیی ئاسیا پێش یارییەکانی بە شێواز و بیرۆکەی جیاواز پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی رادەگەیەنێت کە بە فەرمی گەیشتنی بە قۆناخی 16 مسۆگەر کرد، هەر جارێک بە پەیامێکەوە پێکهاتەی یاریزانەکانی ئاشکرا دەکات، کە ئیڤان خالید ناوەڕاستکاری کورد لەو یانەیە یاریی دەکات و بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

لە دوایین یاریی یانەکەی، کارەبا پێش یاریی بەرامبەر کوەیتی کوەیتی لە گەڕی پێنجەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی یەکێتیی ئاسیا، لە رێگای کچێکی نابیناوە پێکهاتەی سەرەکی لوئەی سەڵاحی بۆ ئەو یارییە راگەیاند، کە یانە عێراقییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.

https://www.facebook.com/Kahrabaa.SC/posts/pfbid02KMQTHoitWMtxiwyC6SKp8NHq5marqBrRQ55dYHWkMzept6B1PEHtL1WyYg1NCdmFl

پێشتریش هەر لەو پاڵەوانێتییە، لە یاریی بەرامبەر وەحداتی ئوردنی یانەی کارەبا لە رێگای چەند منداڵێکی بیرکۆڵ پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەی راگەیاند، یانە عێراقییەکە لەو یارییە 3-1 بردنەوەی بەدەستهێنا، لە رێگای وێنەیەکی چەند منداڵێکی بیرکۆڵ پێکهاتەکەی بۆ ئەو یارییە ئاشکراکرد.

https://www.facebook.com/Kahrabaa.SC/posts/pfbid03MEGJZ8Vj2cj9fC9tjk7FdURKpRqHYetSFYQtKdBqbowT184nu2KPrCzoDpBxqNKl

لە یاریی چوونیش بەرامبەر وەحداتی ئوردنی، یانە عێراقییەکە بە شێوازێکی دیکەی جیاواز پێکهاتەی سەرەکی بۆ یارییەکەی لە جامی یەکێتیی ئاسیا راگەیاند، بەبۆنەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن لە عێراق، یانەی کارەبا لەسەر شێوازی پۆلێکی قوتابخانە پێکهاتەکەی راگەیاند، لوئەی سەڵاح وەکو مامۆستا دەرکەوتووە و پێکهاتەی سەرەکی بۆ یاریی سێیەمی یانەکەی لە پاڵەوانێتییەکە رادەگەیەنێت.

https://www.facebook.com/Kahrabaa.SC/posts/pfbid0jEdLFfgRP2FiSA9hpUWLzpnigjwXJaF4nyX14nSXu8RCiFsHfbGBWQnc8QBZ9ztzl

یانەی کارەبا کە وەرزی رابردوو لە خولی نایابی عێراق پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لە جامی عێراقیش دوو وەرز لەمەوبەر پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ئەم وەرزە بەشداریی جامی یەکێتیی ئاسیا دەکات و دوای تێپەڕبوونی پێنج گەڕ بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمی گرتووە.

ئیڤان خالید ناوەڕاستکاری کورد کە دوو ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی بە یانەکەوە کرد، لەو پێنج یارییەی ئەم وەرزە کارەبا لە پاڵەوانێتییەکە ئەنجامیداوە، لە دوو یاریی سەرەکی بووە و لە یارییەکیش یەدەک بووە و 138 خولەک یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button