ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

هۆتێلە سەرسووڕهێنەرەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024 ببینە

نرخی یەک شەو مانەوە دەگاتە 300 پاوەند

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، لە ئێستاوە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024 ئامادە دەکەن.

بڕیارە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە هۆتێلی گۆڵف ریزۆرت فێیمارێر لە شاری بلانکێنهاین (90 خولەک لە لایپزیگ دوورە) دەمێننەوە.

هۆتێل
هۆتێلی گۆڵف ریزۆرت فێیمارێر لە نزیک لایپزیگ

هۆتێلەکە پێنج ئەستێرەیە و گۆڕەپانێکی گەورەی گۆڵف و چەند یارییەکی دیکەی وەرزشی تێدایە.

گارێس ساوسگەیت، راهێنەری هەڵبژاردەی سێ شێرەکان، داوای هۆتێلێکی گەورەی بۆ یاریزانان کردووە، تاوەکو لەڕووی دەروونییەوە ئاسوودە بن و سەردانی خێزانەکانیان ئاسان و خێرا بێت.

نزیکترین فڕۆکەخانە لە هۆتێلەکە 40 خولەک دوورە و دەکەوێتە شاری ئێرفورت. هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ ماوەی مانگێک (ئەگەر بەردەوام بێت) لەو هۆتێلە دەمێنێتەوە.

هۆتێل
هۆتێلی گۆڵف ریزۆرت فێیمارێر لە نزیک لایپزیگ

هەرچەندە بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەستنیشانکردنی هۆتێلەکە نەدراوە، چونکە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ سەردانی زیاتر لە 100 هۆتێل و هەوارگەی کردووە، ئینجا بە گوێرەی پێوەرەکانی خۆیان ژمارەیەک هۆتێل بۆ هەڵبژاردەکان دەستنیشان دەکەن.

بەگوێرەی رێساکانی یوێفا، پێویستە هەڵبژاردەکان نیازی خۆیان بۆ شوێنی مانەوە دەرببڕن، هەر هەڵبژاردەیەک زووتر داوای هۆتێلێک بکات، ئەوا مافی هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکە نییە، داوای هەمان هۆتێل بکاتەوە.

هۆتێلی گۆڵف ریزۆرت فێیمارێر گۆڕەپانێکی گەورەی 45 کونی گۆڵفی هەیە. لەگەڵ دوو یاریگای گەورەی تۆپی پێی، دوو مەلەوانگە و هۆڵێکی گەورەی لەشجوانی. جیا لە بوونی شوێنی مەساج و رێستورانتێکی حەوت ئەستێرەیی. هۆتێلە گەورەکە 94 ژووری تێدایە و نرخی شەوێک دەگاتە 300 پاوەند.

هۆتێل
ژوورێکی سویتی هۆتێلی گۆڵف ریزۆرت فێیمارێر لە نزیک لایپزیگ

یاریگاکانی ئالیانز ئارێنا لە میونشن، سیگنال ئیدونا پارک لە دۆرتموند و ئۆڵێمپیاشتادیۆن لە بەرلین هەر یەکێکیان پێشوازی لە شەش یاری پاڵەوانیەتییەکە دەکەن.

یارییەکانی دیکە لە شارەکانی هامبورگ، دوسێلدۆرف، گیلسێنکێرشن، کۆڵن، لایپزیگ، فرانکفورت و شتوتگارت بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button