ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 16:00بە كاتی كوردستان رایۆ ڤاییكانۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چواردەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی مارك ئاندرێ تێر شتیگن و گاڤی بێ بەش دەبێت و گومان لە بەشداریكردنی سێرجی رۆبێرتۆ دەكرێت.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای جێڕۆنای پێشەنگەوە دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: ئیناكی پێنا

هێڵی بەرگری: باڵدی، ئاراوخۆ ، كۆندی، كانسێلۆ

هێڵی ناوەند: پێدری، فێرمین لۆپێز ، گوندۆگان

هێڵی هێرشبردن: فێران، لیڤاندۆڤسكی ، لامین یامال

بابەتی زیاتر

Back to top button