ئینگلتەرا

لەبەر ئەم هۆکارە ئەستێرەکانی مانچستەر تاوانی دەستپێکە خراپەکەی وەرز دەخەنە ئەستۆی تین هاگ

هۆکاری ئاستە خراپەکەی مان یو ئاشکرا بوو.

Yariga App

یاریگا –

هۆکاری ئاست خراپیی دەستپێکی وەرزەکەی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەبێت و هۆکارەکەیشی دەخرێتە ئەستۆی تین هاگی ڕاهێنەر.

مانچستەری ئینگلیزی بە سەرەتایەکی خراپی بێ پێشینەدا گوزەر دەکات و لەسەر ئاستی نێوخۆیی و ئەورووپییش ئەنجامەکانیان بە دڵی هاندەرەکانیان نییە. رۆژنامەی The Guardianی ئەو وڵاتە پەی بە هۆکارەکان بردووە زانیاریی خستووەتە ڕوو کە هەندێک لە ئەستێرەکانی مان یو، تاوانی ئەم دەستپێکە خراپە دەخەنە ئەستۆی تین هاگ بەهۆی ئەو فشار و ماندووبوونە زۆرەی پێش دەستپێکردنی وەرزەکە دووچاری یاریزانەکانی کردبوو.

زانیارییەکە، کە پێگەی مەیڵ سپۆرتیش بڵاوی کردووەتەوە، باس لەوە دەکات لە ماوەی تەنها 25 رۆژدا مانچستەر هەشت یاریی دۆستانەی ئامادەکاریی بۆ وەرزەکە ئەنجام داوە. ئەو یارییانە لە پێنج وڵاتی جیاواز ئەنجام دراون و، بۆ گەشتەکانیان مەودای 16 هەزار میلیان بە ڕێگەی هەوایی بڕیوە.
زە گاردیان باس لەوە دەکات بە هۆی ئەو ماندووبوونە زۆرەی پێش وەرزەکە، تا ئێستا 16 یاریزانی مانچستەر تووشی پێکان هاتوون و بەو هۆیەشەوە دەنگی ڕەخنە لەنێو هەندێ لە ئەستێرەکانی یانەکەدا دروست بووە لە دژی تین هاگ.


مانچستەر لە پریمەرلیگ دوو خانە دوورە لە پێگەکانی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ و لە شەشەمی ڕیزبەندییەکەدا دەبینرێت. لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایش دۆخی باشتر نییە. لە پاڵ یانەکانی بایەرن، کۆپنهاگن و گالەتەسەرای لە کۆمەڵەی یەکەم، پلەی چوارەمە و مەترسی کرانە دەرەوەی لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button