ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لوتكەی پرێمەرلیگ

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی راهێنەری مانچێستەر یونایتد و یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری لیڤەرپوول بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی پرێمەرلیگ.

بۆ ئەو یارییە تێن هاخ لە تواناكانی هەریەك لە مالاسیا، مارسیال، مارتینێز، لیندیلۆف و شۆو بێ بەش دەبێت.

لە بەرامبەردا كڵۆپ لە تواناكانی هەریەك لە ئاڕنۆڵد، ئالكانتارا، ستیڤان بایچێتیچ ، ماتیپ، ئالیسن و جۆتا بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێز: ئۆنانا

هێڵی بەرگری: دالۆت ، كامبوالا، ماگوایەر، وان بیساكا

هێڵی ناوەند: مەكتۆمینای ، برۆنۆ فێرناندێس، ماینۆ

هێڵی هێرشبردن: ئانتۆنی، راشفۆرد، گارناچۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: كێڵێهەر

هێڵی بەرگری: گۆمێز ، كوانسا، ڤان دایك، رۆبێرتسن

هێڵی ناوەند: ماك ئالیستەر ، ئیندۆ ، سۆبۆسلای

هێڵی هێرشبردن: سەڵاح ، نونێز ، دیاز

رێدز بە كۆككردنەوەی 70 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و شەیتانە سوورەكانیش بە 48 خاڵ لە ریزبەندی شەشەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button