ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سێ یانەی سعودی یاریزانێکی بارسێلۆنایان کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

سێ یانەی سعودی، مارکۆس ئاڵۆنسۆی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنایان کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، سێ یانەی گەورەی سعودیە چاویان لە مارکۆس ئاڵۆنسۆی ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنایە، دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

بەپێی رۆژنامە ئیسپانییەکە، هەریەکە لە یانەکانی ئیتیحاد، هیلال و ئیتیفاق بۆ گواستنەوەی ئاڵۆنسۆ لەسەر هێڵن، یاریزانەکەش نایەوێت پەلە لە بڕیاردان بکات، پێیوایە هێشتا دەتوانێت سودی بۆ یانەکەی هەبێت، بۆیە تا کۆتایی ئەم وەرزەش لە بارسا دەمێنێتەوە.

هاوکات ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیش یەکێکە لەو یانانەی گرنگی بە یاریزانەکە دەدات، مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیش لە هاوینی رابردوو چاوی لە گواستنەوەی ناوبراو بوو، بەڵام مارکۆس بیرۆکەی گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگی لا پەسەند نییە بەوپێیەی لەو خولە درێسی یانەی چێڵسی پۆشیووە.

ئاڵۆنسۆی تەمەن 32 ساڵان، لەم وەرزە لەکۆی 17 یاری یانەکەی بەشداری 7 یاری کردووە و تەنیا لە 4 یارییاندا بەشێوەی سەرەکی بەشداری کردووە، بەکۆی گشتی تەنیا 299 خولەک یاری کردووە.

پەیتا پەیتا رۆلی یاریزانەکە لە تیپەکەیدا کەمدەبێتەوە، چاڤی هێرناندێز چیتر وەک یاریزانێکی سەرەکی پشتی پێ نابەستێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی یاریزانەکە بێت لە یانە کاتالۆنییەکە.

مارکۆس ئاڵۆنسۆ بارسێلۆنا جێدەهێڵیت

بابەتی زیاتر

Back to top button