بارسێلۆنا بۆ شوێنگرەوەی گاڤی یاریزانێک دەگوازێتەوە
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، دەتوانێت بۆ شوێنگرەوەی گاڤی، بەجێبەجێ کردنی هەندێک هەنگاو و رەچاوکردنی مەرجی تایبەت یاریزانێک بە فەرمی بگوازێتەوە.
شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2024 رووبەڕووی هەڵبژاردەی جۆرجیا بووەوە و بە ئەنجامی 3-1 بەرامبەر ئەم هەڵبژاردەیە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بەڵام ئەم سەرکەوتنە بۆ یاریزانان و ئەندامانی ستافی تەکنیکی ئیسپانیا زۆر گرنگ نەبوو چونکە پێکانەکەی گاڤی کەشێکی نائارامی لە ژووری جلگۆڕینی ئەم هەڵبژاردەیە دروستکرد کە ئەمەش چێژی بردنەوەکەیان و سەرکەوتنیانی بۆ یۆرۆ لێسەندەوە.
🔵🔴 Barça expect Gavi’s ACL injury to be confirmed later today as the player is already back in Barcelona.
Initial indications are clear; Gavi was crying in the dressing room before and after the tests.
Barça, furious as they don’t understand why Gavi had to play that game. pic.twitter.com/PRpayuU08P
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 20, 2023
کادێناسێری ئیسپانیا لە هەواڵێک دا رایگەیاند، یانەی بارسێلۆنا دەتوانێت یاریزانێک وەک جێگرەوەی گاڤی بگوازێتەوە بە تێپەڕین بە پرۆسە و هەنگاوێکی دیاریکراودا. یانەکە تاوەکوو 30 رۆژیتر کاتی هەیە بۆ ئەوەی بە فەرمی داواکاری بۆ گواستنەوەی یاریزانێک پێشکەشی لالیگا بکات.
هەروەها دەبێت بیسەلمێنن کە یاریزانەکە بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگ لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، ئەمەش زۆر سادەیە چونکە بێ گومان پێکانەکی پچرانی بەستەری ماسولکە کاتێکی زۆری پێدەچێت تاوەکوو چاک ببێتەوە. هەروەها مۆڵەتیان هەیە 80%ی مووچەی ئەم یاریزانە بەکاربهێنن بۆ وەرگرتنی جێگرەوەی و بەم شێوەیەش یارمەتی کێشە داراییەکانی بارسا دەکات.
لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینی کۆتایی دەکەن، کە بڕیارە ئەمڕۆ لە بارسێلۆنا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بڕیاری کۆتایی بدەن.