ئەفریقا

سادیۆ مانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دەگاتە ژمارەیەکی پێوانەیی

Yariga App

یاریگا –

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی یانەی نەسر و هەڵبژاردەی سێنیگال، لە یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی باشووری سودان، توانی ریکۆردی 100 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات.

رۆژی شەممەی رابردوو هەڵبژاردەی سێنیگال لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی سودانی باشوور بووەوە و بە ئەنجامی 4-0 لە میوانەکەی بردەوە.

لە خولەکی یەکەمدا پاپ مەتار سار بە هاوکاری سادیۆ مانێ گۆڵی یەکەمی تیپەکەی تۆمارکرد، دواتر مانێ دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 6 و 56 کرد، گۆڵی چوارەمیش لەلایەن لامین کامارا تۆمارکرا.

ئەمە 100هەمین یاری مانێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی سێنیگال و نەسری سعودیە بوو بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و بەرپرسانی هەڵبژاردەی سێنیگال بە پێدانی درێسێک بە ژمارە 100 دوای یارییەکە رێزیان لە ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیان گرت.

بە بردنەوەی ئەم یارییە هەڵبژاردەی سێنیگال بە سێ خاڵ و جیاوازی گۆڵ باشتر لە کۆنگۆ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەم دایە، سودانیش لە کۆتایی کۆمەڵەکەدا جێگیر بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button