راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | هێمن نازم ئەستێرەی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان بوو

بە دوو گۆڵ هەندرێنی هێنایە پێشەنگی خولەکە

Yariga App

یاریگا –

دوای تەواوبوونی یارییەکانی هەر گەڕێک لە خولی نایابی کوردستان، تۆڕی وەرزشی یاریگا بە پشتبەستن بە ئامارەکان و هەڵسەنگاندنی شارەزایان ئەستێڕەی هەفتەی خولەکە دەستنیشان دەکات.

هێمن نازم ئەستێرەی گەڕی چوارەم بوو

لە یاریی بەرامبەر ئارارات کە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە یارییەکە لە پیرمامەوە گواسترایەوە هەولێر و لە یاریگای دووەمی فڕەنسۆ هەریری بەڕێوەچوو، هێمن نازم ناوەڕاستکاری یانەی هەندرێن دوو گۆڵی تۆمارکرد و هەندرێن بەو دوو گۆڵە سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و هاتە پێشەنگی خولەکە.

هێمن نازم (30 ساڵ) کە پێشتر لە ریزی یانەکانی برایەتی و پێشمەرگەی هەولێر و زێرەڤانی یاریی کردووە، لەم وەرزە لە چوار یاری دوو گۆڵی کردووە و ئەستێرەی یاریی ئارارات و هەندرێن بوو.

هێمن نازم، ئەستێرەی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان
هێمن نازم، ئەستێرەی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان

کێی دیکە کاریگەر بوو؟

جگە لە هێمن نازم، لە گەڕی چوارەمی خولەکە مەحموود شاکر یاریزانی چوارقوڕنەش کاریگەر بوو، دوو گۆڵی تۆمارکرد و لە گەرمیان یەکەم بردنەوەی لەم وەرزە بۆ چوارقوڕنە بەدەستهێنا، مەحموود شاکر لە دوایین ساتەکانی یارییەکە بە لێدانی سزا گۆڵی بردنەوەی بۆ چوارقوڕنە کرد و 2-1 لە شێروانەیان بردەوە و پێشەنگی خولەکەیان پێ چۆڵکرد.

یادگار ئیبراهیم یاریزانی سەیدسادق یەکێکی دیکە بوو لە یاریزانە کاریگەرەکانی گەڕی چوارەم، دوو گۆڵی بەرامبەر برایەتی کرد و ئەویش لەم هەفتەیە دووانەی تۆمارکرد، بەڵام یانەکەی 2-3 بە برایەتی میوانداریی دۆڕا.

شڤان جەمیل یاریزانی ئاکرێش رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لەم هەفتەیە، لە کاتی زیادکراودا گۆڵی بردنەوەی بۆ ئاکرێ تۆمارکرد و بەو گۆڵە لە هەولێری میوانیان بردەوە.

لە گەڕی چوارەم چی روویدا؟

لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان، لەکۆی 8 یاریی گەڕەکە 18 گۆڵ تۆمارکران واتە بە رێژەی 2.25 گۆڵ لە هەر یارییەک تۆمارکران، 43 کارتی زەرد و کارتێکی سوور بەرزکرانەوە و دوو پێناڵتیش هەژمارکران، یەکێکیان فەوتێنرا و یەکێکیان کرایە گۆڵ.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0cL9VyxUMTMMMA82RX1mBQTc2VwX1DBcqG6vXv7j4ndeWDrx12Puco5XyjgN5Em7dl

بابەتی زیاتر

Back to top button