ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی و چێڵسی چاوەڕێی سزاکانی پرێمەرلیگ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

لە دوای ئێڤەرتن، سەرنجی تەواو لەسەر سزادانی یانەکانی مانچێستەر سیتی و چێڵسییە.

بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی قازانج و بەردەوامی پرێمەرلیگ، ئێڤەرتن بە کەمکردنەوەی 10 خاڵ سزادرا. ستێفان بۆرسن، پارێزەری دیاری بەریتانی کە پێشتر کاری لەگەڵ مان سیتی کردووە، پێی وایە ئەگەر سیتی و چێڵسی تاوانبار دەرچوون، ئەوا دادەبەزنە چامپیۆنشیپ.

پرێمەرلیگ خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەسەر خەرجییەکانی رۆمان ئابراهیمۆڤیچ، خاوەنی پێشووی چێڵسی و لەلایەکی دیکەشەوە، مان سیی رووبەڕووی 115 حاڵەتی پێشێلکردنی یاساکانی دارایی پرێمەرلیگ بووەتەوە.

ئێڤەرتن بەڵێینی تانەدان لە بڕیارەکەی پرێمەرلیگ دەدات و لە ئەگەر سەرکەوتنی تانەکەیان، رەنگە مەترسییەکانی سەر چێڵسی و مانچێستەر سیتیش کەمببنەوە، چونکە ئێستا بەشی یاسایی پرێمەرلیگ، بە وردی لێکۆڵینەوە لە کەیسی هەردوو یانەکە دەکات.

بۆرسن لە پلاتفۆرمی ئێکس بۆچوونی خۆی لەبارەی بابەتەکە خستەڕوو

بەلای منەوە بڕیارەکەی پرێمەرلیگ بە کەمکردنەوەی 10 خاڵ لە ئێڤەرتن کەمەرشکێنە. بەڵام ئەگەر تۆمەتەکانی سەر مانچێستەر سیتی و چێڵسی ساخ ببنەوە، پێشبینییەکی گەورەی دابەزاندنیان بۆ چامپیۆنشیپ دەکرێت. شتێک هەیە کە لێی دڵنیام، بە سەیرکردنی قەبارەی ئەم سزادانە وەرزشییە، پێویستە بڕیارەکان خێرا بن، چونکە بازاڕی گواستنەوەی زستانە نزیکە. چێڵسی چیدیکە ناتوانێت پشت بە رازیکردنی لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەکان ببەستێت، چونکە پلانی بێتاوانی خۆیان ئامادەکردبوو، ئەویش زیادبوونی خەرجییەکانی یانە بوو لە سەردەمی کۆرۆنا.

ئێڤەرتن بڕیاریداوە تانە لە بڕیارەکە بدات، چێڵسی و مان سیتیش پێویستە چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button