فهرهنسا
” ئێمباپێ یاریی بە پاریس و مەدرید دەکات “

یاریگا
سەرەڕای ئەوەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رەتیکردەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئێمباپێبدەنەوە، بەڵام پێدەچێت چیرۆکی هەردوولا بەردەوام بێت.
کلیان ئێمباپێ لە مانگی حوزەیرانی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە شازادەکە کۆتایی دێت، بەڵام تا ئێستاهیچ بڕیارێکی سەبارەت بە داهاتووی خۆی ڕانەگەیاندووە.
یەکێک لە شرۆڤەکارانی رادیۆی RMC Sport لە پرۆگرامی ئافتەر فۆتدا باس لەوە دەکات کلیان ئێمباپێ بەئاسانی یاری بە پاریس سانجێرمان و ڕیال مەدرید دەکات، هەروەها یاریزانەکە زاڵە بەسەر فلۆرێنتینۆپێرێز و ناسر خلێفی.
ئەو شرۆڤەکارە فەرەنسیە دەشڵێت یاریزانەکە بەردەوام هەردوو یانە بێزار دەکات و لە کۆتاییدا ئەو بڕیارەدەدات کە خۆی حەزی لێیەتی.