ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ کانسێلۆ و فێلیکس واژۆ بکات

کێشەکانی دارایی رێگرن و دەبێ چارەسەر بکرێن

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا کێشەکانی دارایی بارسێلۆنا بەردەوامن و پێناچێت لە هاوینی داهاتوودا بتوانێت گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ جواو کانسێلۆ و جواو فێلیکس واژۆ بکات.

دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە کاتالۆنییەکە دووشەممەی رابردوو روونیکردبووەوە، ئامانجی ئێستایان، واژۆکردنی گرێبەستێکی دوورمەودایە لەگەڵ فێلیکس و کانسێلۆ، سەرەڕای ئەوەی بارسا سنووری 130 ملیۆن یۆرۆی بۆ مووچەی یاریزانان لەلایەن لالیگاوە بۆ داندراوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، لانی کەم لانی کەم، بارسێلۆنا لەنێوان فێلیکس و کانسێلۆ، گرێبەستی یەکێکیان دەکاتە هەمیشەیی. پێدەچێت مانچێستەر سیتی رێگە بە رۆیشتنی کانسێلۆ بدات و نرخەکەشی لە دەوروبەری 30 ملیۆن یۆرۆیە.

کەیسی ئاتلێتیکۆ مەدرید جیاوازە، چونکە یانە مەدریدییەکە ئامادەنییە بە کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری فێلیکس ببێت، ئەمە جیا لە بەرزی مووچەکەی، کێشە بۆ دەستکراوەیی یانە کاتالۆنییەکە دروست دەکات.

گرێبەستی فێلیکس لەگەڵ ئاتلێتی لە هاوینی 2029 بەسەردەچێت و ئەگەر بارسێلۆنا بیەوێت گرێبەست لەگەڵ هەردووکیان بکات، پێویستە نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button