گرنگترین

رۆدریگۆ چەند نهێنییەکی ژیانی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا-

رۆدریگۆ ئەستێرەی ریاڵ مەدرید پەیوەندی کرد بە شاندی هەلبژاردەی بەرازیلەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی دوو یاری لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیدا، بەرامبەر هەریەک لە هەڵبژاردەکانی کۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین.

رۆدریگۆ لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا، چەند پرسیارێکی تایبەتی لێکرا و لەبەرامبەردا وەڵامی سەرجەمیانی دایەوە.

  • ژیانت لە مەدرید چۆنە؟
    رۆدریگۆ: ژیانم نمونەییە لە شاری مەدرید، لەگەڵ ریاڵ مەدرید یاری دەکەم، لای هاوڕێکانم دەژیم، مەدریدم خۆش دەوێت.
  • چیت هەیە بۆ بێڵینگهام؟
    رۆدریگۆ: ئەو دیاردەیە، هەموو شتێک ئەنجامدەدا بە شێوازێکی نایاب، پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە ئەگەرچی ئەو بە ئیسپانیش قسە ناکات، بەلایەوە گرنگ نیە کێ گۆڵی زیاترە، ئەو تەنیا بیر لە بردنەوەی ریاڵ مەدرید دەکاتەوە.
  • چەند گۆڵت هەیە؟
    رۆدریگۆ: هەرگیز باسی ژمارەی ئەو گۆڵانە ناکەم کە تۆمارم کردووە، چونکە بەختم پێ نادات کە دەیژمێرم.
  • دەگوترێت ڤینیسیۆس شێتی گۆڵ کردنە؟!
    رۆدریگۆ: ڤینی حەزدەکات بەردەوام گۆڵ بکات، وەکو هەر کەسێکی دیکە، ئامانجی یارمەتیدانی تیمەکەیە.
  • باسی لالیگا بکە.؟
    رۆدریگۆ: جیرۆنا ئاستیان باشە، بەڵام پێویستە بەردەوام بین لە پێشکەشکردنی ئاستێکی باش بۆ مانەوە لە ریزی پێشەوە.
  • سەرسامی بە چ یاریزانێک لە لالیگا؟
    رۆدریگۆ: رافینیا و گریزمان.
  • حەزدەکەیت گرێبەست لەگەڵ ئێمباپێ بکەن؟
    رۆدریگۆ: بەدڵنیاییەوە، ئەو یاریزانێکی لێهاتووە، بەڵام باشتروایە ئەو پرسیارە لە سەرۆکی ریاڵ مەدرید بکەیت، لە نێوان ئێمباپێ و هالاند نازانم گرێبەست لەگەڵ کامیان دەکەین.
  • ئۆفەرت بۆ هاتووە لە سعودیە؟
    رۆدریگۆ: نەخێر، چونکە تەنیا بیر لە ریاڵ مەدرید دەکەمەوە.
  • هالاند یان ئێمباپێ؟
    رۆدریگۆ: بەڕاستی پێتان بڵێم، نازانم.
  • بەینت چۆنە لەگەڵ خواردنەوە کهولییەکان؟
    رۆدریگۆ: هەرگیز خواردنەوە کهولییەکان ناخۆمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button