ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانی فەرمی بارسێلۆنا سەبارەت بە داهاتووی چاڤی

Yariga App

یاریگا –

دیكۆی پۆرتوگالی و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە متمانەی تەواویان بە چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەكەیان هەیە.

لەم دواییانەدا چاڤی رووبەڕووی رەخنەی توندی رۆژنامە كەتەلۆنییەكان بووەتەوە، لە دوای دابەزینی بارسێلۆنا بۆ ریزبەندی سێیەمی لالیگا و دۆڕاندنیان بە شاختار دۆنێتسك لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

دیكۆ لە لێدوانەكانیدا كە رۆژنامەی ئاس بڵاویكردووەتەوە ووتی:

پێموایە لە رابردوودا خەڵك زیاتر رێزیان لە بردنەوەی نازناوی خول دەگرت.

بەردەوام بوو ووتی:

ئێمە نازناوی خولمان بەدەستهێنا لە دوای چەندین ساڵ كە باشترین یاریزانی مێژوومان لەدەستدا بوو لەگەڵ چەندین یاریزانی دیكە، خۆزگە بۆسكێتس بۆ ماوەی 20 ساڵی دیكە بەردەوام بووایە، بەڵام رۆشت وەك یاریزانەكانی دیكەی وەك جۆردی ئالبا و جیرارد پیكێ.

بەڕێوەبەری وەرزشی یانە كەتەلۆنییەكە ووتیشی:

بەرێوەبردنی تەواوی ئەم پرۆسەیە ئەستەمە، بەڵام چاڤی بەدەستیهێنا، چۆن گومانمان لە چاڤی هەبێت؟ متمانەمان بەو نەك بە رێژەی %100 بەڵكو بە رێژەی %200ە.

سەبارەت بە بردنەوەی نازناوەکان وتی:

داواكارییەكان لە بارسێلۆنا هەمیشە وەك یەکن جا تیپێکی بەهێزت هەبێت یان نا، ئێمە دەزانین کە دەبێت باشتر یاری بکەین و پێویستمان بە کۆمەڵێك یاریزان هەیە بۆ ئەوەی بگەینە ئەو ئاستە، یاریزانی پێکانمان هەبوو، بەڵام ئێمە دەمانەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنین، ئێمە لێرەدا کەمترین شت قبوڵ ناکەین، دەبێت شەڕ بکەین بۆ ئەوەی هەموو شتێک ببەینەوە.

لە درێژەی قسەكانیدا دیكۆ ووتی:

هەمیشە باوەڕم بە چاڤی هەیە، بەڕاستی ئەو کاتەی یاریزان بوو وەك راهێنەرێك بوو، لە کۆتاییدا راهێنەرێکی گونجاو بوو بۆ ئەوەی لە ساتێکی زۆر ئاڵۆزدا تیپەکە بنیات بنێتەوە، ئەو یانەکە دەناسێت، هەروەها دەزانێت چی لە چواردەوری یانەکەدایە.

دیكۆ

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولی ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای جیڕۆنای یەكەمەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button