ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بەهۆی زوو رووخاندنی یاریگای کامپ نوو کۆمپانیایەک پاداشت دەکات

ملیۆنێک یۆرۆی پێدەدات

Yariga App

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەهۆی زوو رووخاندنی بەشێکی یاریگای کامپ نوو، پاداشتی کۆمپانیایەکی جێبەجێکار دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆی زووتر نهۆمی سێیەمی یاریگای کامپ نووی بە تەواوەتی رووخاندووە، بە ملیۆنێک یۆرۆ پاداشتی کۆمپانیای جێبەجێکار دەکات.

کارەکانی رووخاندن و فراوانکردنی یاریگای کامپ نوو زۆر بە خێرایی بەڕێوە دەچن، پێشبینی دەکرێت لەو وادەیەی دیاریکراوە زووتر کارەکان تەواو بن، کە رۆژانە زیاتر لە 250 کرێکار کاری تیادا دەکەن و وابڕیارە هێشتا ژمارەی کرێکارەکان زیاتر بکرێن.

بەگوێرەی ئەو پلانەی پێشتر خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاندووە، وابڕیارە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی داهاتوو یاریگای کامپ نوو بۆ میوانداریکردنی یارییەکان ئامادە بێت، بلاوگرانا دەیەوێت بەبۆنەی تێپەڕبوونی 125 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یانەکە یاریگایەکە بە رووی هاندەرانی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button