یاریگا –
ئامارەكانی پێش یاریە ئاگرینەكەی ئەمڕۆی نێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتی كە وا بڕیارە لە یاریگای ستامفۆرد بریج رووبەرووی یەك ببنەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دوانزەی خولی ئینگلیزیدا.
Watch Mauricio Pochettino preview our clash with Manchester City LIVE! https://t.co/elmSfwGi2q
— Chelsea FC (@ChelseaFC) November 10, 2023
مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پێشەنگی پرێمەرلیگ دێت و چێڵسیش بە 15 خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.
.@Mahrez22 sealed the 3️⃣ points on our last trip to Stamford Bridge back in January 👊 pic.twitter.com/TxMy5tGSTw
— Manchester City (@ManCity) November 11, 2023
مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتی:
هەردوو یانە تا ئێستا 126 جار بەرامبەر یەك یارییان كردووە چێڵسی لە 52 یاریدا براوە بووە و سیتیش لە 47 یاری و لە 27 یاریدا یەكسان بوون.
لە پرێمەرلیگ 52 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە چێڵسی 27 یاری بردووەتەوە و سیتیش 18 یاری و لە حەوت یاریش یەكسان بوون.
لە كۆتا 10 یاری نێوانیاندا مانچێستەر سیتی لە حەوت یاری براوە و چێڵسیش لە سێ یاری.
لە كۆتا شەش یاری نێوانیاندا مانچێستەر سیتی لە سەرجەمیان تۆری گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.
گۆڵكاری مێژووی نێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتی:
یاریزان | یانە | گۆڵ | |||
---|---|---|---|---|---|
| 13 | ||||
| 8 | ||||
| 6 | ||||
| 6 | ||||
| 6 |
گەورەترین ئەنجامی نێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتی
لە وەرزی 2018/2019 و وەرزی 2007/2008 مانچێستەر سیتی بە شەش گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە چێڵسی بردەوە.
كێڤن دی برۆین بەشداری لە زۆرترین گۆڵدا كردووە لە پێكهاتەی ئێستادا بە 7 گۆڵ ( 5 گۆڵ و 2 ئەسیست ).
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
گۆڵپارێز: ئێدەرسن
هێڵی بەرگری: ئاكێ، دیاز، وۆلكەر
هێڵی ناوەند: نونێس، رۆدری، كۆڤاسیچ، بێرناردۆ، ئالڤارێز
هێڵی هێرشبردن: گریلیش ، هالاند
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
گۆڵپارێز: سانچێز
هێڵی بەرگری: كۆلویل، دیساسی ، سێلڤا، جەیمس
هێڵی ناوەند: كایسیدۆ ، گالاگێر، ئینزۆ
هێڵی هێرشبردن: كۆل پالمەر، رەحیم ستیرلینگ، نیكۆلاس جاكسن