ئینگلتەرا

گواردیۆلا: هالاند بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر دەبێت دووبارە ناسناوەکان بباتەوە

Yariga App

یاریگا

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی، پێیوایە هالاند بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر، دووبارە دەبێت لەگەڵ یانەکەی ناسناوەکانی وەرزی رابردوو بباتەوە.

دوای چوارەم بردنەوەیان لەسەر یەک لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر یۆنگ بۆیزیسویسڕی، راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە گووتی

بۆچی هالاند یاریی کرد؟ دوێنێ لە مەشقەکاندا جوڵەکانیم بینی، هەستێکی باشی هەبوو و هەر بۆیە ووتم پێویستە یاری بکات. هیچ کێشەیەک لە یاریکردندا نەبوو. ئێستا دەتوانێت بۆ یەکشەممە پشوو بدات. ئێرلینگ هالاند لەگەڵ هاوڕێکانی چانسی دیکەی دەبێت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر، ئەگەربەردەوام بێت لە بردنەوەکانی لەسەریەک و بەدەستهێنانی ناسناوەکان. بە پێچەوانەوە ئەستەمە بتوانێت ئەم خەڵاتە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button