ئاسیاعێراقگرنگترین

پەیکەری فرانسۆ هەریری یارییەکەی قوە جەوییە و ئیتیحاد هەڵدەوەشێنێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

بوونی پەیکەری فرانسۆ هەریری لە یاریگای نێودەوڵەتی فرانسۆ لە هەولێر، کێشە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆی نێوان قوە جەوییە و ئیتیحاد، لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا دروست ناکات.

یەحیا زغیر، ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بەدووری دەزانێت، پەیکەری فرانسۆ هیچ کێشەیەکی یاسایی لە یارییەکەدا دروست بکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ریازییەی سعودی، زغیر دەڵێت

پەیکەرەکە هی سیاسییەکی ئاشوورییە و یاریگاکەش بەناوی خۆیەوە کراوە، هیچ کێشەیەک لەمەدا نییە، چونکە دەمێکە پەیکەرەکە لەنێو یاریگاکە دروستکراوە و چەندین یاری نێودەوڵەتی تێدا کراوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیاش ئاگاداری پەیکەرەکەیە.

لەلایەکی دیکەوە، زغیر باسی لە چیمەنی یاریگای فرانسۆ کرد و بەباشی وەسف دەکات. پێشتر شاندێکی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا سەردانی یاریگاکەیان کردووە و پشکنینیان بۆ تەواوی یاریگاکا کرد.

لە دوای هەڵوەشانەوەی یاری نێوان سێپاهانی ئێرانی و ئیتیحاد و هەژمارکردنی سێ خاڵ بۆ یانە سعودییەکە، بەهۆی بوونی پەیکەرێکی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس، دوو دڵییەک لە یاساییبوونی پەیکەرەکەی فرانسۆ دروستببوو.

فرانسۆ تۆما هەریری لە ساڵی 1936 لە قەزای هەریر لە خێزانێکی ئاشووری لەدایکبوو. فرانسۆ مامۆستا، سیاسەتمەدار و پێشمەرگە بووە. لە 18ی شوباتی ساڵی 2001 لە کردەوەیەکی تیرۆرستیدا لە هەولێر تیرۆرکرا.

هەریری یەکێکبوو لە پاڵپشتیکارە سەرەکییەکانی وەرزش لە پارێزگای هەولێر، رۆڵی سەرەکی لە فراوانکردن و نۆژەنکردنی یاریگای ئێستا هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button