ئاسیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان ئیتیحاد و قوە جەوییە

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ راهێنەری قوە جەوییە و نونۆ سانتۆ راهێنەری ئیتیحاد بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 15:00بە كاتی كوردستان قوە جەوییە لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری ئیتیحاد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی گەڕی چوارەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا.

ئیتیحاد بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی سێیەم دێت و قوە جەوییەش بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی قوە جەوییە:

گۆڵپارێز: محەمەد شاكر

هێڵی بەرگری: غەیس مەعروفی، ئاگبۆزۆ، محەمەد باقر، حەمود مشعان

هێڵی ناوەند: عەبدولئەمیر، فەرحان، ئیبراهیم بایش، هومام تاریق

هێڵی هێرشبردن: ئەیمەن حسێن، عەلی جاسم

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیتیحاد:

گۆڵپارێز: عەبدوڵا مەعیوف

هێڵی بەرگری: موهەنەد شەنگیتی، لویز فێلیپێ، حەسەن كادش، زەكەریا حەوسەوی

هێڵی ناوەند: رۆمارینۆ، كانتێ، سوڵتان فەرحان، فەیسەڵ غامدی

هێڵی هێرشبردن: كەریم بێنزێما، كامارا

بابەتی زیاتر

Back to top button