یاریگا
ئاردا گولەر دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، تووشی پێکان بوو ونەیتوانی بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکات.
یاریزانەکەی شاهانەکان دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان بەهۆی پێکان، ماوەیەکە ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە و لە پێکانەکەی رزگاری بووە.
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانە شاهانەکە، ئەمڕۆ شەممە لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانییانەکەی، بۆ یاریی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ بڵاوکردەوە.
ئاردا گولەر بۆ جاری یەکەم دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی ریال مەدرید، بانگهێشتی یارییەکی یانەکەیکرا و چاوەڕێ دەکرێت لە یاریی داهاتوو چەند خولەکێک بەشداری بکات.
ئاردا هاوینی رابردوو بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ، ریزەکانی یانەی فەنەرباهچەی وڵاتەکەی جێهێشت وپەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کرد.