سعوودیە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ سزا دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

میدیاکانی سعودیە باس لە ئەگەری سڕکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەهۆی رووداوەکانی شەوی رابردووەوە دەکەن.

یانەی نەسری لە یارییەکی قورسدا بەرامبەر یانەی ئیتیفاق بە تاکە گۆڵی سادیۆ مانێ توانی لەم یانەیە بباتەوە. لەم یارییەدا ناوبژیوان گۆڵەکەی تالیسکا بەهۆی هەڵەیەکی باوەڕپێنەکراو لەلایەن ڤارەوە رەت کردەوە، دوای چەند خولەکێک یاریزانەکە بە کارتی سوور دەرکرا، دوای ئەوەی لە دەموچاوی یاریزانێکی بەرامبەری دا.

بێگومان لەم یارییەدا کۆمەڵێک فاوڵی گوماناوی لەسەر یاریزانانی نەسر لە ناوچەی سزا هەبووە، یەکێکیان پەیوەندی بە کەوتنەخوارەوەی رۆناڵدۆوە هەبووە لە خولەکی 12دا، ئەستێرە پورتوگالییەکەش دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ناوبژیوان بە کارتی زەرد سزادرا. هەروەها دوای دەرکردنی تالیسکا، کامێرای تەلەفزیۆنەکان وێنەیەکی رۆناڵدۆیان گرت کە داوای گۆڕینی ناوبژیوانەکەی دەکرد.

کەناڵی “فوت مێرکاتۆ”ی فەرەنسی هەڵسوکەوتی رۆناڵدۆی لەبەردەم ناوبژیواندا بە نەشیاو وەسفکرد، هاوکات ناڕەزایی هاندەرانی رکابەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە. هاندەرانی ئتیفاق بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رۆناڵدۆ رایانگەیاند کە گاڵتەی بە ناوبژیوان کردووە و پێویستە یارییەک دوور بخرێتەوە.

هەروەها میدیای وەرزشی سعودی لە هەواڵێکدا رایگەیاند، رەنگە لیژنەی ئەخلاقی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە کۆبوونەوەیەک سەبارەت بەم رەفتارەی رۆناڵدۆ ئەنجام بدات و بەدووری نازانرێت ئەستێرە پورتوگالییەکە رووبەڕووی پیبژاردن یان تەنانەت دوورخستنەوەش بێتەوە. لە پەیوەندی کردنی کریستیانۆ بۆ تۆپی پێی سعودیە، ئەمە دووەم جارە هاندەرانی رکابەرەکانی ئەلنەسر داوای راگرتنی ئەم یاریزانە دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button