ئیسپانیا

روبیالێس: فیفا هەڵەیەکی گەورەی لە دژی من کرد

Yariga App

یاریگا

لویس روبیالێس، سەرۆکی پێشووی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەرجەم چاڵاکیە وەرزشیەکان سڕکرا.

دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2023 خانمان و بەدەستهێنانی ناسناوەکە لەلایەن هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا، سەرۆکی تۆپی پێ ئەم وڵاتە بەهۆی ماچکردنی خانمە یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی تووشی رەخنەیەکی زۆر بووەوە.

سەرەتا روبیالێس لە سەرۆکایەتی تۆپی پێ وڵاتەکەی دوورخرایەوە، پاشان فیفا لێکۆلینەوەی لەسەر روداوەکە کرد و دواجار سێ ساڵی سڕ کرد.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەو بڕیارە روبیالێس گووتی

ئەمڕۆ بڕیارێک لەسەر دۆسیەیەک دەرچوو کە دوای ڕووداوەکانی یاری کۆتایی جامی جیهانی ئافرەتان ڕوویدا و ئەم بڕیارەش لەلایەن فیفا کە بەرزترین دەستەی تۆپی پێیە لە جیهاندا درا. ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ڕوونە کە بە هەوڵی بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان و میدیا و دامەزراوەکان، نادادپەروەرییەکی گەورە بەرامبەرم کراوە

روبیالێس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

فیفا تەنها ڕاهاتووە لەسەر دەرکردنی بڕیارەکان بەبێ ئەوەی هۆکار و بەڵگەنامەکانی دەرکردنی ئەو جۆرە بڕیارانە ڕوون بکاتەوە. ئەم ڕێکارە نادروستەی فیفا وایکردووە کە نەتوانم دەستبەجێ تانە لە دژی ئەم بڕیارە نادادپەروەرانە تۆمار بکەم. ئەم بڕیارە لە دژی من دەرچوو کاتێک تەنانەت خولەکێکم نەبوو بەرگری لە خۆم بکەم. من لە مافی خۆم خۆش نابم و تا دوا هەناسەم هەوڵ دەدەم بۆ ئەوەی مافەکەم بەدەست بهێنم

بابەتی زیاتر

Back to top button