ئیسپانیافه‌ره‌نسا

ئەمڕۆ بێڵینگهام گەشتی فەڕەنسا دەکات

Yariga App

جود بێڵینگهام ئەمڕۆ بەرەو فەڕەنسا بەڕێدەکەوێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی کۆپا وەکو باشترین یاریزانی لاوی فرانس فوتبۆڵ.

ئەمڕۆ لەهەمان بۆنەی ئاشکراکردنی براوەی باڵۆن دۆر، چەند خەڵاتێکی دیکەش دەدرێت و یەکێک لەوانە خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار 21 ساڵە.

بەگوێرەی مارکا، ئەوە یەکلابووەتەوە جود بێڵینگهام ئەو خەڵاتەی بردووەتەوە. هەر بۆیە ئەمڕۆ لە بۆنەکەی فرانس فوتبۆڵ ئامادە دەبێت و خەڵاتەکە وەردەگرێت.

هەموو پێشهاتەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لیۆنێل مێسی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ و باڵۆن دۆری هەشتەمی خۆی مسۆگەرکردووە.

هاوکات جگە لەو دوو خەڵاتە، خەڵاتی باشترین یاریزانی خانمان، باشترین گۆڵپارێز، باشترین گۆڵکار و چەند خەڵاتێکی دیکەش دابەش دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button