ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی یاریزانەكانی خەڵات دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یاریزانەكانی خەڵات دەكات، دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی خولی ئیسپانیا.

تاكە گۆڵەكەی بارسێلۆنا لەلایەن ئێلكای گوندۆگان لە خولەكی 6ی یارییەكەدا تۆمار كرا و پاشان لە خولەكەكانی 68 و 92 جود بێڵینگهام گۆڵی یەكسان بوون و بردنەوەی بۆ مەدریدیەكان تۆمار كرد.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس وەك پاداشتێك بۆ بردنەوەی یاری كلاسیكۆ ئانچێلۆتی بڕیاریدا سێ رۆژ پشوو بداتە یاریزانەكانی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، یاریزانان رۆژانی یەكشەممە، دووشەممە و سێشەممە راهێنان ناكەن و ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەگەڕێنەوە راهێنانەكان، ئەوەش وایكردووە ژووری جل گۆڕینی یانەكە جۆش و خرۆشێكی زۆری پێوە دیار بێت، بەتایبەت بەدەستهێنانی ئەو ماوە پشووە لە ناوەڕاستی وەرزدا كارێكی زۆر باشە بۆ یاریزانەكان.

یاری داهاتووی ریال مەدرید رۆژی پێنجی مانگی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر رایۆ ڤایكانۆ دەبێت.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە و جیڕۆناش لە پلەی دووە دێت بە هەمان ژمارەی خاڵ، لە پلەی سێیەم بارسێلۆنا دێت بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button