ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئامارەكانی كلاسیكۆ; ئەو ژمارانەی ئەستەمە لە دوای رۆیشتنی مێسی و رۆناڵدۆ بشكێندرێن

Yariga App

یاریگا –

ژمارەیەك ئاماری گرنگ هەیە كە ئەستەمە لە ماوەیەكی نزیكدا بشكێندرێن، لە دوای رۆیشتنی چەندین یاریزانی گرنگی ئەو دوو یانەیە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممەی كاتژمێر 17:15 بارسێلۆنا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

پێش ئەو یارییە ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە ریزبەندی دووەم و بارسێلۆناش بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

سێ ریكۆردی كلاسیكۆ كە پێشبینی دەكرێت بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە:

– لیۆنێل مێسی بە كردنی 26 گۆڵ لە پێشەنگی ریزبەندی گۆڵكارانی كلاسیكۆدایە، ئەوەش پێشبینی دەكرێت بۆ ماوەیەكی زۆرتر بمێنێتەوە لە دوای رۆیشتنی نزیكترین ركابەر كە كەریم بێنزێما بوو بە كردنی 16 گۆڵ.

لە پلەی دووەمی گۆڵكارانی كلاسیكۆ هەریەك لە ئالفرێدۆ دی ستیڤانۆ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێن بە 18 گۆڵ.

– كریستیانۆ رۆناڵدۆ شەش كلاسیكۆی یەك لە دوای یەك توانیویەتی گۆڵ بكات و ئەو ژمارەیەش چاوەڕوان دەكرێت بۆ ماوەیەكی زۆرتر بمێنێتەوە.

– سێرجیۆ بوسكێتس خاوەنی زۆرترین بەشداریكردنە لە كلاسیكۆ بە 48 یاری، ئەو ژمارەیەش پێشبینی دەكرێت تا ماوەیەكی زۆرتر بمێنێتەوە.

پێش كلاسیكۆی ئەمڕۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید جیڕۆنا بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button