ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یاسین بۆنۆ باس لە پەیوەندیكردنی بە هیلالەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

یاسین بونۆ، گۆڵپارێزی مەغریبی یانەی هیلالی سعودی باس لە پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی یانەكەیەوە دەكات.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بونۆ لە ریزەكانی سێڤییای ئیسپانیەوە بە بەهای 21 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە كرد.

لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕت فوت مێركاتۆ یاسین بونۆ ووتی:

لە دوایین ماوەكانی گواستنەوەی هاوینەدا هیلال هەوڵی گواستنەوەی منی دا، یانەكە هەموو هەوڵێكی خۆی دا بۆ ئەوەی من بهێنێتە ریزەكانیان، ئەمە بۆ من جێگای خۆشحاڵی بوو.

تەحەددایەكەی نوێ:

بۆ من تەحەددایەکی نوێیە، هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەم بۆ پێشکەوتن لەگەڵ هیلال، دڵخۆشم کە لێرەم، ئێمەی یاریزان زۆرمان پێخۆشە لەو شوێنە بین کە بەڕاستی دەمانەوێت لێی بین.

پاریس سانجێرمان، ریال مەدرید و بایرن میونشن؟

بەڵێ لەماوەی دوایین گواستنەوەدا پەیوەندی هەبوو لەم سێ یانەیەوە، ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە من یەکێک بووم لەو بژاردانەی لەبەردەستی ئەم یانانەدایە، بەڵام وەک دەزانن لە تۆپی پێدا ئەوە بەتەنیا پەیوەندی بە منەوە نیە، زۆر هۆکار هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت ئایا ئەمە روودەدات یان نا، ئەمڕۆ بەختم وایە لە یانەیەکی وەك هیلالم هەست بە دڵخۆشی دەکەم و لە سەرووی هەموو ئەوانەوە بووم بە بژاردەیەكی سەرەكی. بۆیە هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەم کە باشترینی خۆم پێشكەش بكەم.

نێیمار؟

نێیمار یاریزانێکی زۆر نایابە و ئەمە بۆ هەموو لایەك روونە، ئەو کەسێکی گەورەیە، بەڕاستی زۆر باشە كە هەموو رۆژێك لەگەڵیدا راهێنان بکەم، دوای پێکانەکەی نەمتوانی قسەی لەگەڵ بکەم، نەڵام هەموو پشتگیریەكی خۆمی بۆ دەنێرم، بەڕاستی هیوادارم بەم زووانە بگەڕێتەوە چونکە یاریزانێکە هەموومانی دڵخۆش کرد و دەمانەوێت بە زووترین كات بیبینینەوە لە یاریگادا.

لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودیدا یاسین بونۆ هەشت یاری كردووە لە سێ یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button