ئه‌ڵمانیا

یاریزانێکی دیکەی بایرن میونشن تووشی پێکان بوو

Yariga App

یاریگا

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی سەرەڕای ئەوەی چوار یاریزانی بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاون، یاریزانێکی دیکەشی تووشی پێکان بوو.

یانە ئەڵمانیەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند، لیۆن گۆرتێسکا ناوەڕاستکاری یانەکەیان، لە یاریی رابردوو بەرامبەر ماینز، لە دەستی تووشی شكان بووە و بەم هۆیەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

پێکانی گۆرتێسکا لە کاتێکدایە یانە باڤارییەکە چوار یاریزانی دیکەشی بەهۆی پێکان بەردەست نیە، ئەوانیش بریتین لە مانوێل نۆیەر و ئۆپامیکانۆ و مەزراوی و هەروەها رافایل گێرێرۆ کە بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەیان لە چامپیۆنزلیگ ناکەن.

بایرن میونشن سێ شەممەی داهاتوو لە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی گەلەتەسارای تورکی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button