ئه‌مریکاگرنگترین

ئەرجەنتین 20 هەموو رکابەرەکانی 0

Yariga App

یاریگا

بەگوتەی لیۆنێل مێسی، هەڵبژاردەی ئێستای ئەرجەنتین زۆر لە باشترین تیپی مێژوو دەچێت، ئەویش بارسێلۆنای گواردیۆلایە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵەوانی دوایین وەشانی مۆندیال کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، لە ساڵی 2023 یەک لە دوای یەک هەموو ڕکابەرەکانی تێدەپەڕێنێت و لەم ساڵە هیچ هەڵبژاردەیەک نەبووە، بتوانێت یەک گۆڵیش بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە بکات.

ڤێرژنی ئەرجەنتین لە ساڵی 2023 بێگومان یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان و ئەنجامەکانی تیپەکەی لیۆنێل سکالۆنی ئەمەی سەلماندووە. نەک هەر لە هەموو هەموو یارییەکان بردنەوەیان بەدەستهێناوە، هیچ هەڵبژاردەیەک نەبووە تۆڕی گۆڵەکەیان بهەژێنێت.

ئەرجەنتینییەکان لە ساڵی 2023 تا ئێستا 8 یارییان ئەنجامداوە، لە هەر 8 یارییەکەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. لەم هەشت یارییەدا تانگۆتوانی 20 گۆڵی تۆمار کردووە بێ ئەوەی هیچ گۆڵێکی لێبکرێت. ئەمەی خوارەوەش ئەنجامەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینن:

ئەرجەنتین 2-0 پانامائەرجەنتین 7-0 کۆراساو 

ئەرجەنتین 2-0 ئوستوراڵیائەرجەنتین 2-0 ئەندەنوسیا

ئەرجەنتین 1-0 ئیکوادۆرئەرجەنتین 3-0 بولیڤیا

ئەرجەنتین 1-0 پاراگوایئەرجەنتین 2-0 پیرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button