ئینگلتەرا

شێخ جاسم لیڤەرپوول و تۆتێنهام ناکڕێتەوە

Yariga App

یاریگا

قەتەرییەکان دوای شکستهێنانیان لە پرۆژەی کڕینەوەی پشکەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد، کۆتایی بە چالاکییەکانیان دێنن و هەوڵ بۆ کڕینەوەی هیچ یانەیەکی دیکەی ئینگڵتەرا نادەنەوە.

دوای وەڵامە نەرێنیەکەی بنەماڵەی گلایزەر بۆ ئۆفەرەکەی شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی بە بڕی پێنج ملیار پاوەند، گروپی قەتەری بڕیاریدا لە کێبڕکێی کڕینی مانچێستەر یونایتد بکشێتەوە. هەرچەندە دەنگۆیەک هەیە ئەو سەرمایەدارە قەتەرییە لە هەوڵی کڕینەوەی یەکێک لە یانەکانی لیڤەرپوول یاخود تۆتێنهامە.

دەیڤید ئۆرنستین رۆژنامەنوسی ئینگلیزی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ کەسە نزیکەکانی شێخ جاسم قسەم کردووە، ئەوان هیچ پلانێکیان نیە بۆ کڕینەوەی یانەکانی لیڤەرپوول یاخود تۆتێنهام، هەرچەندە ناکرێت بە دڵنیاییەوە لەسەر داهاتوو قسە بکرێت.

ئەو رۆژنامەنوسە ئاشکراشی کردووە، ئەو دەنگۆیانە باس لەوە دەکەن، شێخ جاسم وەکو تۆلە کردنەوە بەرامبەر هاندەرانی مانچێستەر یونایتد، بڕیاری کڕینەوەی یانەی لیڤەرپوولی داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button