یاریگا –
دوێنێ چوارشەممە، دادوەری دادگای ئیسپانیا، خواکین ئەگویرێ، بەشێوەیەکی فەرمی خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئێستای یانەی بارسێلۆنای تۆماتبارکرد بە تێوەگلان لە دۆسییەکەی نێگرێیرا.
ئەمڕۆ سەرۆکەکەی بەتوندی وەڵامی تۆمەتەکانی دایەوە و بەمشێوەیە بۆ میدیاکان دوا:
متمانەی تەواومان بەخۆمان هەیە و سەرجەم هاندەرانی بارسێلۆنا دڵنیادەکەمەوە دۆسیەکەی نێگرێیرا کۆتایی دێت، هیچ شتێک روونادات.
دادوەر ئەم بابەتە بە گەندەڵی وەسف دەکات، تۆمەتبارمان دەکات بە بەرتیلدان، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بەرتیلمان نەداوە، ناتوان هیچ بسەلمێنن.
تەنیا پارەمان بۆ بەدەستهێنانی هەندێک خزمەتگوزاری داوە، پارە دانەکەیش لە رێگەی بانگ بووە، 42 راپۆرت و 629 سی دی مان وەک بەڵگە لە بەردەستدایە.
هاندەرانی ریال مەدرید و مەدریدییەکان دۆسیەی نێگرێیرا بەکاردەهێنن بۆ شێواندنی ناوی بارسێلۆنا، مەبەستم پێرێز نییە بەڵکو یانەکە بە سیاسەت دەورەدراوە.
لەگەڵ پێرێز نێوانم باشە، نازانم لە کلاسیکۆ لە یاریگادا ئامادە دەبێت یاخود نا، بەڵام هیوادارم ئامادەبێت.
دەترسن جارێکی دیکە بە بەهێزی بگەڕێینەوە، لە پێناو بەرسێلۆنا تا کۆتایی دەجەنگم.
لە مێرکاتۆ ئۆفەرێکمان پێشکەش بە مێسی کرد، بەڵام بڕیاری خۆی دا، رێز لە بڕیارەکەی دەگرین نەیویست بۆ وەرزیکی دیکە لەژێر فشاردا یاری نکات.
دەمانەوێت دوای تەواوبوونی یاریگای کامپ نوی نوێ ئاهەنگێکی رێزلێنان بۆ مێسی رێکبخەین.
بۆ ئەم وەرزە ئامانجمان بەدەستهێنانی لالیگایە، هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگیش دەکەین.
هەوڵدەدرێت یاری کۆتایی جامی جیهانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین یارییەکە لە کامپ نو بکرێت.
بە فەرمی خوان لاپۆرتا تۆمەتبارکرا بە پێدانی بەرتیل بە نێگرێیرا