ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید چاودێری براکەی بێڵینگهام دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری ئاستی جۆب بێڵینگهامی برای جود بێڵینگهام دەکات.

رۆژنامەی سەندەرلاند ئیکۆ بڵاویکردووەتەوە، لە پشووە نێودەوڵەتییەکاندا، ریال مەدرید دۆزەرەوەی یاریزانانی ناردووە تا لەنزیکەوە چاودێری ئاستی جۆب بێڵینگهام بکەن، کە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕای خوار 19 ساڵان دەکات.

یاریزانە تەمەن 18 ساڵانییەکە وەک ناوەڕاستکاری هێرشبەر یاری دەکات، لەم هاوینە بە بڕی 1.75 ملیۆن یۆرۆ لە بێرمینگهامەوە گواسترایەوە بۆ سەندەرلاند، کە یانەک بەشداریە لە چامپیۆنشیپ.

لەم وەرزە لە 12 یاری، بەشێوەیەکی گشتی لە کۆی 889 خولەک یاریکردن، 2 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و گۆڵێکیشی درووستکردووە.

جۆب شوێنپێی جود دەگرێتەبەر

ریال مەدرید لەم هاوینە بە بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ، جود بێڵینگهامی لە دۆرتموندەوە گواستەوە بۆ ریزەکانی، ئەستێرە ئینگلیزییەکە هەر لە دەستپێکەوە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەری لەگەڵ لۆسبلانکۆس خۆی گونجاندووە.

لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 10 یاریدا 10 گۆڵی بۆ مێرینگی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.

ئاستە بەرزەکەی جود ریال مەدریدی راکێشەوەتە ئەو ئاستەی نوێنەرانی خۆیان بنێرن تا لە نزیکەوە چاودێری ئاستی جۆبی برای بکەن.

بۆیە ئەگەر یاریزان دۆزەرەوەکانی ریال بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێنەوە، پێدەچێت جۆب شوێنپێی براکەی بگرێتبەر و ببێت بە چیرۆکێکی قەشەنگی دیکەی مێرێنگی.

بابەتی زیاتر

Back to top button