کوردستانگرنگترین

دەستپێکردنی خولی نایابی کوردستان دواخرا

Yariga App

یاریگا –

بڕیاربوو خولی نایابی کوردستان لە 25ی ئەم مانگە دەستپێبکات، بەڵام بە هۆکاری جیاواز دەستپێکردنی خولەکە تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو دواخرا.

زۆر قسە لەسەر دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان کرا، لە سەرەتای ئەم مانگەدا سیروان نەجمەدین، سکرتێری یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، 25ی ئەم مانگە یارییەکانی وەرزی نوێ دەستپێدەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەیەکی هونەری لەگەڵ نوێنەرانی یانە بەشداربووەکانی خولی نایابی کوردستان کردووە، لە دەرەنجامی کۆبوونەوەکەدا، گەیشتنە بڕیاری دواخستنی خولەکە بۆ 1ی مانگی داهاتوو.

سەرچاوەیەکی نێو کۆبوونەوەکە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، بەشێک لە یانەکان داوای کاتی زیاتریان بۆ خۆئامادەکردن کردووە، چونکە بەشێکیان ماوەیەکی زۆر کورتە، ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێیان دەستپێکردووە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان شایستەکانی وەرزی رابردووی خولەکەی بۆ یەکێتیی تۆپی پێ خەرج نەکردووە، یەکێتییەکە دەیەوێت لەم ماوەیەدا هەموو هەوڵێک بۆ خەرجکردنی پارەکە بدات، چونکە ژمارەیەکی زۆری سەرپەرشتیار و ناوبژیوانی وەرزی رابردوو، شایستەکانیان وەرنەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button