بۆچی بە یوڤێنتوس دەڵێن خانمە پیرەکە؟
یاریگا –
یوڤێنتوس یەکێکە لە بەناوبانگترین و سەرکەوتووترین یانەی تۆپی پێی ئیتاڵیا و ئەوروپا. یوڤێ لە ساڵی 1897 لە شاری تورین لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکار دامەزرا، دواتر بووە یەکێک لە باشترین یانەکان لەسەر ئاستی ئەوروپا.
تاوەکو ئێستا 36 نازناوی سێریا ئەیان بردووەتەوە، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لەسەر ئاستی یانەکانی ئیتاڵیا، هەروەها دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی هەیە، ئەمەش ناوی یانەکەی گەورەتر کردووە.
درێسە رەش و سپییەکەیان، بووەتە براندێک و راستەوخۆ دەناسرێتەوە، هەروەها ناسناوی ‘ئۆڵد لەیدی – خانمە پیرەکە’ لە نێو هەوادارانی وەرزشی زۆر بەناوبانگە. ئایا هەرگیز پرسیارت کردووە، بۆچی ناسناوی خانمە پیرەکەیان لێنراوە؟ ئەگەر کردووتەوە، ئەوا تۆڕی وەرزشی یاریگا تەواوی وردەکارییەکانت بۆ رووندەکاتەوە.
بۆچی یوڤێنتوس بە خانمە پیرەکە ناسراوە؟
بە ئیتاڵی پێی دەڵێین ‘لاڤێکیا سێنیۆرا’ یاخود ‘خانمە پیرەکە’، ئەم ناسناوە مێژووێکی دێرینی هەیە و توند بە یانەکە بەسراتەوەتە و بووەتە ناسنامەی یوڤێ لە جیهان.
دەکرێ بابەتەکە بکەینە دووبەش، بەشی یەکەمیان باسی ‘پیر’ و بەشی دووەمیش باسی ‘خانم’ بکەین.
ئەگەر بەدوای ناسناوی ‘پیر’ بگەڕێین، ئەوا بنەچەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی بیستەم، ئەوکاتە سەرەتای دامەزراندنی یوڤێنتوس بوو و خۆی وەک زلهێزی ئیتاڵیا پیشاندا. ئەوکات یاریزانی وەک جیوزێپی فورینۆ و جیانکارلۆ ئانتۆنۆنی یارییان بۆ دەکرد. هەردوو ئەستێرەکە باشترینی سەردەمی خۆیان بوون.
هاندەرانی یوڤێنتوس، بەردەوام یانەکەیان وەک خانم وەسف دەکرد، لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان، ئەڵتراسی یوڤێنتوس یانەکەیان بە‘لا فیدانزاتا دی ئیتاڵیا – دەزگیرانەکەی ئیتاڵیا’ بانگیان دەکرد.
بەشی دووەمی ناوەکە کە هەندێ پێکەنیناوییە! یوڤێنتوس لە مانای گەنج بە زمانی لاتینی سەرچاوەی گرتووە، ئەمە وەک یاری وشەکانە و ئەوکاتە بە گاڵتە بەمشێوەیە بانگیان کردووە.
لە ساڵی 1930 کاتێک خێزانی ئانێلی یانەی یوڤێنتوسیان کڕیەوە، ئەستێرەکانی یانەکە بەتەمەن ببوون، لە جیاتی ئەوەی شوێنیان بە یاریزانی گەنج پڕبکرێتەوە، یانەکە دەستی لە یاریزانە بەتەمەنەکان بەرنەدەبوو و ببووە هێڵێکی گشتی لە یانەکە.
تاوەکو ئێستا بەکارهێنانی ناسناوی خانمە پیرەکە بە تەواوی دیارنییە، بەڵام دەگوترێت لە ساڵی 1931 بۆ یەکەمجار لە دوای بردنەوەی یوڤێنتوس لە جێنوا، رۆژنامەنووسێک ناسناوی خانمە پیرەکەی بەکارهێنا و لەو کاتەوە بووە ناسناوی فەرمی یوڤێنتوس.
ناسناوەکانی یوڤێنتوس چین؟
یوڤێنتوس تەنیا بە خانمە پیرەکە بەناوبانگ نییە، بەڵکو بە بیانکۆنێری (رەش و سپی) یان لێ زێبرێ (زێبرا). لا ماداما (خانمەکەم).