ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول جێگرەوەی سەڵاح دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول وێڵە بەدوای دۆزینەوەی شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح.

بە گوێرەی هەموو لێکدانەوەکان بێت، سەڵاح لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەیەکی سعودییەوە دەکات، هەربۆیە لیڤەرپوول لە ئێستاوە بە دوای شوێنگرەوەی ئەستێرە میسڕییەکە دەگەڕێت.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەیە بڕی زیاتر لە 80 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی لیرۆی سانێ، یاریزانی بایرن میونش خەرج بکات و ریکۆردی گواستنەوەی داوین نونێز بشکێنێت، کە گرانترین گواستنەوەیە لە مێژووی یانەکەی پرێمەرلیگدا.

لە هاوینی رابردوودا، ئیتیحاد هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح دا، بەڵام لیڤەرپوول ئامادە نەبوو بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری سەڵاح بێت، هەرچەندە گرێبەستەکەی تاوەکو 2025 بەردەوامە، بەڵام رێدز ئامادەنییە بەبێ بەرامبەر رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات.

لیڤەرپوول لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی نێودەوڵەتی 21ی ئەم مانگە لە یاری دێربی مێرسیساید بەرامبەر ئێڤەرتن یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button