ئیسپانیا

چاڤی دەیەوێت سەرکێشی بە دی یۆنگ بکات

Yariga App

یاریگا

بوونی فرەنک دی یۆنگ لە پێکهاتەی بارسێلۆنا و کارامەیی ئەم یاریزانە بەنرخە هۆڵەندییە ئەوەندە گرنگە کە چاڤی دەیەوێت سەرکێشی بەو یاریزانە ؛ە ئیلکلاسیکۆدا بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ نوسیویەتی، چاڤی پێیوایە پێکانەکانی فرەنکی دی یۆنگ و پێدری کاریگەری نەرێنییان لەسەر شێوازی یاریکردنی گشتی تیپەکە هەبووە، هەروەها نەبوونی ئەم دوو یاریزانە بە روونی کاریگەری هەبووە. 

بەهۆی ئەو دۆخە هەستیارەی نێوان بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید کە تەنانەت دەتوانێت ڕوخساری پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا دیاری بکات، ڕاهێنەری بلاوگرانا دەیەوێت سەرکێشی بەو ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکەی بکات.

  بوونی یاریزانە هۆڵەندییەکەی بلاوگرانا لە پێکهاتەی یاریی کلاسیکۆ بەندە بە خودی ئەم یاریزانە و پێویستە هەرچۆنێک بێت ئامادەبێت بەشداری ئەم یارییە گرنگە بکات.

بارسێلۆنا نایەوێت هیچ مەترسییەک لەسەر یاریزانە بەنرخەکەی دروست بکای و بە وردی مامەلە لەگەڵ بارودۆخی دەکات. بڕیارە دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دی یۆنگ پارێزەرەکەی قاچی لاببرێت و  بزانێت چۆن هەست دەکات سەبارەت بەوەی دەتوانێت یاری بکات یان نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button