عێراق

کەرار جاسم واز لە یاریکردن دێنێت

Yariga App

یاریگا

کەرار جاسم یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق وادەی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

هەژمارەی خەلیج لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ X “ بڵاویکردەوە، کەرار جاسم یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی نەفتی وەسەت، بڕیاریداوە بە یەکجاری واز لە یاریی کردن بێنێت.

کەرار لە ساڵی 2004 بۆ یەکەمجار لەگەڵ یانەی نەفتی بەغدا دەرکەوت، پاشان یاریی بۆ چەندین یانەی عێراقی و دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد.

یاریزانەکەی پێشووی شێرەکانی رافیدەین لە ساڵی 2007 لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی توانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەدەست بێنێت.

کەرار جاسم، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق روونیدەکاتەوە، لە یارییەکی وەرزی داهاتوو، هەر کاتێک راهێنەری نەفتی ناوەڕاست گۆڕانکاری لەگەڵ حەیدەر کوڕی پێبکات، ئەوا دەبێتە ساتی وازهێنانی لە یاری کردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button