ئه‌مریکا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمەتی دەسترێژی کردن رووبەڕووی دادگا دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پارێزەرانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، رەنگە ناچاربن جارێکیتر بچنەوە دادگا بۆ روونکردنەوە سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە دراوە بە ئافرەتێک تاوەکوو بێدەنگ بێت لە کاتیکدا ئەستێرە پورتوگالیەکەی بە دەستدرێژیکردنە سەری تۆمەتبار کردبوو.

کاترین مایۆرگا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بڕی 375 هەزار یۆرۆی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەرگرتووە وەک بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت بەرامبەر دەستدرێژیکردنەکە. ئەستێرە پورتوگالییەکە ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و لە مانگی تشرینی یەکەمی 2018 دا لە بەیاننامەیەکدا گوتی:

لە بنەڕەتدا ئەو تۆمەتانە رەتدەکەمەوە کە ئاراستەم کراوە، دەستدرێژیکردن تاوانێکە لێخۆشبوونی نییە و پێچەوانەی هەموو ئەو شتانەیە کە باوەڕم پێیانە.

لە ساڵی 2018 مایۆرگا سکاڵای لە دادگایەک لە ویلایەتی نیڤادا تۆمارکرد، بەڵام دواجار داواکەی شکستی هێنا، دادوەرەکەش لە مانگی حوزەیرانی 2022دا بڕیاری لە بەرژەوەندی رۆناڵدۆ دەرکرد.

لە کاتیکدا ئەم ئافرەتە داوای قەرەبووی زیاتری کردبوو، بەڵام دادوەری دۆسیەکە، جێنیفر دۆرسی، داواکارییەکەی رەتکردەوە و پارێزەری مایۆرکا، لێسلی مارک، تۆمەتبارکرد بەوەی هەوڵی دزینی بەڵگەنامە نهێنییەکانی داوە.

ئێستا گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، تیمی یاسایی مایۆرکا رۆژی چوارشەممە بە بەڵگەنامەی نوێ چوونەتە دادگا و هیوادارن کریستیانۆ بخەنە بەردەم دادگا و وەکوو قەرەبوو داوای 25 ملیۆن دۆلار دەکەن. لە راستیدا پارێزەرانی مایۆرکا پێیان وایە ئەگەر پەیوەندییەکە بە رێککەوتن بووبێت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی کریستیانۆ پارەی بێدەنگی بدات.

رۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 2019 گوتی، کە پێی شەرمە باسی ئەم دۆسیەیە بکات چونکە یاری بە ناوبانگی کراوە.

ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی تایبەتدا لە لاس ڤێگاس، سێ دادوەر گوێ لە قسەی هەردوولا دەگرن. بەڵام چاوەڕوان ناکرێت بڕیارێکی دەستبەجێ بدرێت کە ئایا دۆسیەکە جارێکیتر دەکرێتەوە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button