ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ ژمارەیەکی سۆڵشایەر یەکسان دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد ریکۆردێکی خراپ لەسەر ئاستی مێژووی راهێنەرانی مان یونایتد تۆمارکرد.

شەوی رابردوو، مان یونایتد لە گەڕی دووەمی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای خۆی بە گاڵاتەسەرای بە ئەنجامی 2-3 دۆڕا. ئەمە دووەم دۆڕانی یانە ئینگلیزییەکەیە لە چامپیۆنزلیگ و دووەم دۆڕانی لەسەر یەکە لە دوای دۆڕانی یاری پێشوویان لە پرێمەرلیگ، بەرامبەر کریستال پاڵاس.

دوو ساڵ دەبێت، مانچێستەر یونایتد دوو یاری لەسەریەک لە ئۆڵدترافۆرد نەدۆڕاوە، دواجار لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 مانچێستەر یونایتد دوو یاری لەسەر یەک بەرامبەر لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی دۆڕاند. ئەم ئەنجامانە بوونە هۆکار بۆ دوورخستنەوەی ئۆلێ گونار سۆڵشایەر.

کاتێک سۆڵشایەر دوورخرایەوە، مانچێستەر یونایتد تەنیا یەک یاری لە شەش یانەکانی ریزبەندی پێشەوە بردبووەوە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدا بوو، 12 خاڵ لە دواوەی چێڵسی پێشەنگدار دوور بوو. ئێستا پیاوانی تێن هاخ لە پلەی دەیەمی پرێمەرلیگدا دێن، بە جیاوازی 9 خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی پێشەنگدار.

لە هەفتەی داهاتوودا، مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد میوانداری برێنتفۆرد دەکات و دواتر دەبێثە میوانی شێفیڵد یونایتد و پاشان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆپنهاگن دەچێتە دانیمارک.

بابەتی زیاتر

Back to top button