ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆ مێسی دەبێتە شێف

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی جیا لەوەی بەهرەیەکی بێوێنەی لە تۆپی پێ هەیە، لە ئیڤێنتێکدا بووەتە شێفی خواردن.

خاوەنی حەوت خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵی 2021 بووە باڵیۆزی براندی رێستورانتێکی بەناوبانگی ئەمریکی و گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ کۆمپانیاکە واژۆ هەیە.

کۆمپانیای هارد رۆک، لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنییەوە، ئیڤێنتێکی گەورەی رێکخست و مێسی وەک شێف بەشداری تێدا کرد.

بێرگەری مێسی
بێرگەری مێسی

لە مانگی ئاداری رابردوودا، کاتێک بە گەرمی باسی داهاتووی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەکرا، رێستورانتە ئەمریکییەکە، بەرگەری مێسی خستە بازاڕە. بەرگەرەکە لە دوو پارچەی گەورەی گۆشت پێکهاتووە و سۆوسی سمۆکی و پەنیری لەسەرە، لەگەڵ پیاز پێشکەش دەکرێت.

رێستورانتی هارد رۆک کافێ، مینوییەکی نوێی بۆ منداڵان بڵاوکردەوە، مێسی بەشداری لە هەڵمەتی ناساندنی مینیوییەکی کرد کە لە یاریگای PNKی تایبەت بە ئینتەر مەیامی بەڕێوەچوو.

جیم ئاڵێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هارد رۆک بەمشێوەیە باسی هاوبەشییەکەی لەگەڵ مێسی بۆ 7News کرد

پێم وایە بەشداریکردنی مێسی زۆر تایبەتە و زۆر شەرەفمەندین بە هاوبەشییەکەمان لەگەڵ پاڵەوانی جیهان. دەزانین ئەو نوێنەرایەتی چی دەکات و رێزێکی زۆرمان هەیە بۆی.

رێستورانتی هارد رۆک، ژەمی منداڵان بەو جاکێتە پێشکەش دەکات، کە مێسی لە ئیڤێنتەکەدا پۆشیویەتی، هەروەها تۆپی بچووکیش لەگەڵ ژەمەکان دادەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button