راپۆرتی تایبەتسعوودیەڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ؛ گەراجە ناوازەکەی بێنزێما دەیان ئۆتۆمبێلی گرانبەهای تێدایە

Yariga App

یاریگا –

کەریم بێنزێما، هێرشبەری ئیتیحادی سعودی، یەکێکە لەو یاریزانانەی حەزێکی زۆری بۆ ئۆتۆمبێلی گرانبەها هەیە.

بێنزێما جیا لە ئاست بەرزی لەسەر لاکێشەی سەوز، خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئۆتۆمبێل هەیە، بۆیە گەراجەکەی پڕە لە ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر.

یەکەم ئۆتۆمبێل لە ژیانی بێنزێما، مینی کوپەر ئێس بوو، ئەوکاتە لە لیۆن یاری دەکرد و لە هاوڕێیەکی نزیکی خۆی کڕیەوە. دواتر ئۆتۆمبێلێکی BMWی لە جۆری M6 کڕی. ئەوکاتە کەریم بەناوبانگ بوو و چاوی بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا ئەڵمانییەکە کەوت، ئۆتۆمبێلەکە لەسەر داوای کەریم دروستکرا.

لەم بابەتەدا دیارترین ئۆتۆمبێلەکانی گەراجی بێنزێماتان پێ ئاشنا دەکەین

Mercedes-Benz AMG G 63 | $180,000 / €171,000

مێرسێدس بێنز، یەکێکە لە گرانترین ئۆتۆمبێلەکانی گەراجەکەی بێنزێما، ئەم ئۆتۆمبێلە بە یەکێک لە باشترین ئۆتۆمبێلەکانی جۆری SUV لە جیهان دادەنرێت. کەریم لە ساڵی 2017 ئەم ئۆتۆمبێلەی کڕی. بزوێنەرەکەی 4.0 لیتری توین توربۆیە و توانای بەرهەمهێنانی هێزی 577 ئەسپی هەیە. دەتوانێت لە ماوەی 3.9 چرکەدا خێراییەکەی بگەینێتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

Mercedes-Benz SLR McLaren | $914,364 / €868,902

بێنزێما ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری مێرسێدێس بێنز ئێس ئێڵ ئار مەکلارنی هەیە، ئەم ئۆتۆمبێلەی کەریم ئیدشنێکی تایبەتی ستیرلینگ مۆسە. بزوێنەری ئێس ئێڵ ئارەکەی بێنزێما 5.4 لیترە و هەشت پستنی سوپەرچارجە. توانای بەرهەمهێنانی هێزی 617 ئەسپی هەیە. دەتوانێت لە ماوەی 3.6 چرکەدا خێراییەکەی بگەینێتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Karim Benzema (@karimbenzema)

Lamborghini Urus | $229,495 / €218.020

ئۆتۆمبێلێکی دیکەی SUV بێنزێما، لامبەرگینی ئوروسە، کە بە 230 هەزار دۆلاری کڕیوە. بزوێنەری ئوروسەکەی کەریم 4.0 لیتری توین توربۆی چارجی هەشت پیستۆنە. خێرایی لامبەرگینییەکەی بێنزێما لە ماوەی 2.8 چرکە دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

Lamborghini Aventador | $425,000 / €403,750

بێنزێما زۆر حەزی لە لەمبەرگینییە، ئەوتا لەمبەرگینییەکی دیکەی لە جۆری ئاڤێنتادۆر هەیە. ئەم ئۆتۆمبێلە زۆر تایبەتە، چونکە قەبارەی بزوێنەرەکەی 12 پیستۆنی 6.5 لیترییە. بزوێنەرەکەی دەتوانێت توانای 730 ئەسپ بەرهەمبهێنێت. خێرایی ئاڤێنتادۆری کەریم لە ماوەی 2.9 چرکەدا دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

Ferrari 458 Spider | $243,902 / €231,707

جیا لە لەمبەرگینییەکان، بێنزێما چەند ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری فێراریش هەیە. چەند وێنەیەکی لەگەڵ فێرارییەکی جۆری 486 سپایدەر بڵاوکرابووەوە. قەبارەی بزوێنەرەکەی 4.5 لیتری هەشت پیستۆنە. توانای بەرهەمهێنانی هێزی 570 ئەسپی هەیە. ئەم فێرارییە لە ماوەی 3.0 چرکەدا، خێراییەکەی دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

Rolls-Royce Cullinan | $341,250 / €324,188

بێنزێما دوو جۆر ئۆتۆمبێلی رۆڵس رۆیزی هەیە، یەکێکیان رەیسە Wraith، ئەوەی دووەمیان کولینانە، کە زۆر تایبەتە. قەبارەی بزوێنەرەکەی کولینانەکەی بێنزێما 6.7 لیتری 12 پیستۆنییە. خێراییەکەی لە ماوەی 4.5 چرکەدا دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Karim Benzema (@karimbenzema)

Bugatti Chiron | $3 million / €2.8 million

بوگاتی چیرۆن، یەکێکە لە خێراترین ئۆتۆمبێلەکانی سەر رووی زەوی. کۆمپانیای بوگاتی تەنیا 500 ئۆتۆمبێلی لە جۆری چیرۆن دروستکردووە. بزوێنەرەکەی 8.0 لیتری کواد-توربۆی سوپەرچارجە. توانای بەرهەمهێنانی هێزی 1500 ئەسپی هەیە. تەنیا لە ماوەی 2.3 چرکەدا، خێراییەکەی دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Karim Benzema (@karimbenzema)

بابەتی زیاتر

Back to top button