ئینگلتەراگرنگترین

هەردوو ناوبژیوانەکەی ڤاری یاری نێوان تۆتنهام و لیڤەرپوول سزادران

Yariga App

یاریگا –

لیژنەی ناوبژیوانانی پیشەگەری پرێمەرلیگ بڕیاریدا، هەریەکە لە دارێن ئینگلاند و دان کووک لە یارییەکانی پرێمەرلیگ دووربخاتەوە.

بە هۆی هەڵەی زەقی هەردوو ناوبژیوانەکە، کە سەپەرشتی تیمی ڤاری یاری نێوان تۆتنهام و لیڤەرپوولیان دەکرد، لە یارییەکانی ئەم هەفتەیە دوورخرانەوە.

لویز دیاز، لە خولەکی 34دا، گۆڵێکی بۆ لیڤەرپوول کرد، بەڵام بە ڤار، گۆڵەکە رەتکرایەوە، هەرچەندە گۆڵەکە دروستبوو. لیژنەی ناوبژیوانانی پیشەگەری پرێمەرلیگ لە بەیاننامەکەیاندا دەڵێت

دارێن ئینگلاند و دان کوک لە هەردوو یارییەکەی نۆتینگهام فۆرێست VS برێنتفۆرد و فولهام VS چێڵسی دوورخرانەوە. کرەیگ پاوسن دەبێتە ناوبژیوانی چوارەمی یاری نێوان نۆتینگهام و برێنتفۆرد و ئێدی سمارتیش دەبێتە سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان فولهام و چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button