ئه‌مریکا

لیونێل مێسی هەوڵی گواستنەوەی مۆدریچ دەدات

Yariga App

یاریگا –

پێدیا میهاتۆڤیچ ئەفسانەی تۆپی پێی کرۆواتی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیۆنێل مێسی ئارەزووی گواستنەوەی لۆکا مۆدریچ بۆ ئینتەرمیامی دەکات.

مۆدریچ لە چەند وەرزی رابردوودا یەکێک بووە لە پارچە سەرەکییەکانی یانەی ریال مەدرید و رۆڵی گرنگی هەبووە لە سەرکەوتنی ئەم تیپە بەتایبەتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

لە کۆتایی وەرزی رابردوودا ئەم ئەستێرە کرواتییە گرێبەستەکەی تا هاوینی 2024 درێژ کردەوە، بەڵام دوای هەشت هەفتە لە وەرزی نوێ، هێشتا دەرفەتێکی ئەوتۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبووە.

ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی قسە و باسەکان لەسەر رۆیشتنی لەم یانەیە زیاتر بێت، هەرچەندە پێشتر خۆی پشتڕاستی کردبووەوە کە حەز دەکات بە درێسی ریال مەدریدەوە ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ بکات.

بەڵام رۆیشتنی یاریزانە گەورەکانی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ سعودیە و خولی تۆپی پێی ئەمریکا وایکردووە زۆر کەس باوەڕیان بەوە هەبێت کە هەنگاوی داهاتووی ئەم ئەستێرەیە یەکێک لەو دوو خولەیە.

میهاتۆڤیچ بە پێگەی ئاسی گوت: مۆدریچ بۆ ئینتەرمیامی؟ بەڵێ، ئۆفەری لە خولی تۆپی پێی ئەمریکی پێگەیشتووە. چەند یانەیەکیان ئۆفەریان پێشکەش کردووە و ئینتەرمیامی لە نێو ئەو یانانەدایە. لیۆ مێسی بە شێوەیەکی تایبەت زۆر حەزی لە گواستنەوەی ئەوە و یاریکردنە شانبەشانی مۆدریچ.

بە پێی زانییاریەکان مێسی خۆی بە شێوەیەکی جدی گرنگی بەو بابەتە دەدات. هەروەها لە کرواتیا چەند رۆژێک لەمەوبەر مۆدریچ چاوی بە بێکهام کەوت، لەوێ  بەیەکەوە نانیان خوارد و بابەتەکە لەوێ باس کرابوو.

میهاتۆڤیچ لە درێژەی قسەکانی دا دەڵێت:

مۆدریچ چەند رۆژێک لەمەوبەر بە ئاشکرا رایگەیاندبوو کە سەرنجی گۆڕانکاری لە ژیانی پیشەگەری خۆی داوە و  هەروەها بە لە مەدرید بە تەواوی ئاسوودە نییە.

بەڵام تاوەکوو ئێستا روون نییە کە ئایا بڕیارەکەی مۆدریچ بۆ ماڵئاواییکردن لە جیهانی تۆپی پێ و لە مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا جدییە یان هێشتا دەتوانین ببینین کە وەرزی داهاتوو لە یاریگادا دەدرەوشێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button